زەریف : کردەوەی ناشیاوی تڕەمپ ، بە سوودی ئێران کۆتایی پێ دێت
وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بە کردەوەکانی ناشیاوی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ وێنە چوونە دەری لە بەرجام وتی : تێچووی بەد ناوی دوناڵد تڕەمپ بە سوودی ئێران کۆتایی پێی دێت .
موحەمەد جەواد زەریف ئەمڕۆ یەکشەمە لە دانیشتنێکی هاوبەشدا لە گەڵ ئەندامانی ژووری بازەرگانی ئێران ، ئامانجی ئیستراتژیکی ئەمریکای بە چوونە دەری ئێران لە بەرجام زانی و ڕایگەیاند : ئێران ئامانجی دوژمن دەزانێ و ئەوە بەو واتایە نیە کە ئێران بە هیچ لەونێک لە بەرجام ناڕواتە دەر . زەریف بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکاییەکان خولێکی پڕ لە گوشاریان دژی ئێران دەس پێی کردووە و بە دوای لەناو چوونی وڵاتن وتیشی : لە ڕابردوو دا ئەمریکاییەکان لە کوشکی سپیدا دانیشتبوون و پەیڕەوی داواکاریەکانیان ،هاو پەیمانەکانیان لە ئوروپا و شوێنەکانی دیکە ، ئێرانیان بایکوت دەکرد بەڵام ئێستاکە ئەو خولە کۆتایی پێی هاتووە وەزیری دەرەوەی ئێران ڕێگای چارەسەری کێشە ئابووریەکان و هاوکاریەکانی ئێران لە گەڵ ئوروپاییەکانی ، کومپانیا کانی بچووک و مام ناوەندی ئوروپایی ڕاگەیاند و وتی : ماتۆڕی هاندانی وڵاتانی ئوروپایی ، کومپانیاکانی بچووک و مام ناوەندین کە تەنانەت دەتوانن جێنشینی کومپانیا گەورەکان بن . زەریف وێڕای ئاماژە بە کەش سازیەکانی بەربڵاوی ئەم ڕۆژانەی مێدیاکانی دژی ئێران وتیشی : ڕویتڕز ڕۆژانە نزیکەی 50 هەواڵی درۆی سەبارەت بە ئابووری ئێران بەرهەم دێنێ کە دەبێ لەو بوارەدا وشیار بێت . وەزیری دەرەوەی ئێران چالاکانی بەشی تاکەیی ئێرانی بە سەربازانی سەرەکی ئابووری و ماتۆڕی هاندانی گەشەی وڵات ڕاگەیاند .