حوزه‌یران 24, 2018 18:34 Asia/Tehran
  •  ڕەخنە لە سیاسەتەکانی ئەردۆغان لە هەمبەر سووریا و ئێراق

جێگری سەرۆکی گرووپی پەرلەمانی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا وتی سیاسەتەکانی سەربازیی سەرۆک کۆمار ی تورکیا لە هەمبەر سووریا و ئێراق پێشێلکرانی یاسا نێونەتەوەییەکان سەبارەت بە لەبەرچاو گرتنی سەروەری خاکی وڵاتانە .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی   هەواڵدەری  خوێندکارانی  ئێرانی ئیسنا  " فیلیز کرستە چی ئوغڵۆ "  جێگری سەروکی گرووپی پەرلەمانی  پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا  لە وتووێژ لە گەڵ  هەواڵدەریی  ئیسپوتنیک  جەختی کرد  ئەو پارتە نەیاری  ئوپڕاسیونی سەربازی تورکیا  لە سووریا و ئێراق  بووە  و هیچکات  سیاسەتی  شەڕی  لە ناوخۆ  و لە دەرەوەی  ئەو وڵاتە  قەبووڵ نەکردووە .   فیلیز کرستە چی  ئوغڵو  بە وتنی ئەوەی  کە  سەرانی سەرەڕۆی  بڕێک لە  وڵاتانی ناوچە لە هەڵوێستی تڕوڕیزم بۆ ئامانجە کانی  سیاسی خۆیان کەڵک وەردەگرن  وتیشی    ئیمکانی پەیڕەوی لە سیاسەتی   ئاشتی نە تەنیا  لە ناوخۆِ تورکیا بەڵکوو  لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و لە هەر  وڵاتێک  لە جیهاندا هەیە  بەم جۆرە  ئەردۆغان  هەرچی خێراتر کۆتایی بدات بە  ئوپڕاسیونی  سەربازی  تورکیا  لە ئێراق و سووریا .جێگری سەرۆکی گرووپی پەرلەمانیی  پارتی  یدموکراتیکی  گەلانی تو.رکیا وتیشی   دەسوەردانی  سیاسی  دەرەوەیی  یارمەتی  بە سووریا نادات  و داهاتووی  ئەو وڵاتە دەبێ  بە دەس خەڵک  دیاری بکرێت . کرستە چی  ئوغڵو  بە ڕەخنە گرتن  لە ڕوڵی بێ دەنگە لێکردنی  ڕێکخراوی نەتەوەکان  لە .هەمبەر  سووریا  وتیشی  ئەرکی  ئە ڕێکخراوەیە کۆتایی دان بە تێکهەڵچوونەکان لە هەر شوێنێک لە جیهانە وبۆ  ئەو کارە  ڕێکخراوی نەتەوەکان  دەبێ ڕوڵی خۆی لە هەمبەر  هەموو گرووپەکان   بریتی لە  کوردەکان  لە کومیسیونی  یاسای  بنەڕەتی  سووریا بگێڕێ .

سەرپەیڤ