حوزه‌یران 28, 2018 07:43 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: گەلی ئێران لە شەڕی ویست و ورەدا ، ئەمریکا بە چۆکدا دێنێ

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی چوارشەممە بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە گەلی ئێران بەرامبەر بە دەسدرێژکار و زۆربێژ، هەرگیز سەری دانەنواندووە، جەختی کرد: ئێرانییەکان لە شەڕی ویست و ورەدا ، ئەمریکا بە چۆکدا دێنن.

"حەسەن ڕۆحانی" لە کۆبوونەوەی هاوبیر و ڕایی بەڕێوەبەرانی باڵای دەوڵەتی ئێران ئاماژەی کردە چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و وتی: لە ماوەی ٥١ ڕۆژێک کە لەو ڕووداوە تێدەپەڕێ، هەموو وڵاتانی جیهان، ترەمپ و دەستەڵاتدارانی ئەمریکایان ئیدانە کردووە، بەڵام کەس باسی ئەوەی نەکردووە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پاشەکشەی کردووە یان ئەوەی کە لە بایکۆت ترساوە؛ بە پێچەوانەوە هەموان پەسنی ئاوەز و تەگبیری ئێرانی گەورەیان داوەتەوە.

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەر لە جێی خۆیەتی و پارێزراو ماوەتەوە، ڕایگەیاند: ئەمریکاییەکان، زایۆنییەکان و ناحەزانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکە پێیان وابوو بە ڕاگەیەندرانی کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئێران چەن کاژێر دواتر لەو ڕێککەوتنە دێتە دەرەوە بەڵام ئێران لە ڕووی هەست و سۆزەوە و بە پەلە بڕیاری نەدا.

ڕۆحانی وتیشی: ئەو کاتەی کە کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند بە پێی داخوازیی هاوڕێیان، وڵاتانی ئەورووپی، ڕووسیا و چین دەرفەتێک دەدات بەم وڵاتانە بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئەمریکاییەکان، زایۆنییەکان و ناحەزانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکە تەواو سەریان سووڕ ما و وەها زەبرێکیان بە هۆی تەگبیری گەلی ئێران لێ کەوت کە هەرگیز شتی وا لە مێشکی نەدابوون.

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە سێ ڕێکار، واتە سەردانواندن بەرامبەر بە ئەمریکا، خۆڕاگری بەرامبەر بە ئەمریکا هاوڕێ لەگەڵ کێشە و ناکۆکیی ناوخۆیی و خۆڕاگری بەرامبەر بە ئەمریکا بە بێ کێشە و ناکۆکی ناوخۆیی و هاوڕێ لەگەل پاراستنی سەربەرزی و سەربەستیی نەتەوەیی، لە بەردەم کۆماری ئیسلامیی ئێراندایە، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: گەلی ئێران ڕێکاری سێهەمی هەڵبژاردووە و ئەمریکا لە شەڕی ویست و ورەدا بە چۆکدا دێنێ.

سەرپەیڤ