ته‌مووز 01, 2018 16:09 Asia/Tehran
  • جەهانگیری: ئەمریکا، رژیمی زایۆنی و ئالی سەعوود لەهەوڵی زەبروەشاندن لە ئابووریی ئێرانن

یاریدەری یەکەمی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: رژیمی زایۆنیستی وسەعوودییەکان هەوڵ دەدەن هەتا ڕەوتی ڕوو لەگەشەی ئابووریی ئێران بوەستێ، بەڵام بێ ئاکام دەبن.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، "ئیسحاق جەهانگیری" ئەمڕۆ یەکشەممە لەڕێوڕەسمی"ڕۆژی نیشتمانیی سەنعەت و کانگا" لەتاران، بەئاماژە بەو کەندو کۆسپانەیان لەلایەن ژمارێک وڵاتی ناوچەوە خراوەتە بەردەم چالاکوانانی ئابووریی ئێران، وتی: ئەو وڵاتانە، هەندێ کێشەو گرفتیان بۆ دابین کردنی پارەی دەرەکیی ئێران دروست کرد بەڵام ئەوان تەنیا ڕووڕەشیان بۆ دەمێنێ.

یاریدەری یەکەمی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاماژەی کردە پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا لەدژ ئێران و وتی: ڕاگرتنی فرۆشرانی نەوتی ئێران و کێشەسازکردن بۆ بنێرانی ئێرانی لە وێنەی پیلانەکانی ئەمریکایە بۆ زەبروەشاندن لە ئابووریی ئێران کە دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی، ڕێوشوێنی پێویستی گرتووەتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو پیلانگێڕییانە.

یاریدەری یەکەمی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پێی داگرت: دەوڵەتی ئێران کارێک دەکا کە ئەمریکییەکان لەهەوڵدان بۆ کەمکرانی ڕێژەی فرۆشتنی نەوتی ئێران پەژیوان ببنەوە.

پاش کردەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا(٨ی مارسی٢٠١٨) لەمەڕ ڕاگەیاندنی چوونەدەری یەکلایەنەی واشنگتۆن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و گەڕانەوەی بایکۆت و ئابلۆقە ناڤۆکییەکان دژ بەئێران، ئەمریکا داوای لەهەموو وڵاتان کردووە، هاوردەکانی نەوتی ئێران لەمانگی نۆڤمبەری٢٠١٨بوەستێنن.

سەرپەیڤ