ته‌مووز 03, 2018 09:19 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی زەریف بەرامبەر بە گیرانی دیپلۆماتی ئێرانی لە ئەڵمان

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا لە کاردانەوە بە گیرانی دیپلۆماتێکی ئێرانی لە ئەڵمان لە پێوەندی لەگەڵ دۆسییەی درۆینەی تۆمەتی بۆمب نانەوە لە کۆبوونەوەی گرووپی تیرۆریستیی مونافقین لە پاریس نووسی: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەرچەشنە توند و تیژی و تیرۆر لە هەر شوێنێکدا ئیدانە دەکات.

پاریسی پێتەختی فەرەنسا رۆژی شەممە بە میواندارێتی کردنی کۆبوونەوەی ساڵانەی گرووپی تیرۆریستیی مونافقین دیسان بوو بە هێمای تیرۆریست پەروەریی ڕۆژاوا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ زەریف بە ئاماژە بەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەیە تا تا وەڵامی هەموو نیگەرانییەکان لەم بارەوە بداتەوە وتیشی: ئەوەی جێی سەرسووڕمانە کە هاوکات لەگەڵ سەفەری شاندی ئێرانی هاوڕێ لەگەڵ "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئەورووپا، ئەو هەڵمەتە بانگەشە کراوەی ئێران هاتۆتە ئاراوە و کەسێکیش گیراوە.

بە وتەی زەریف؛ سەفەری سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سویس و ئوتریش، نەیاران و ناحەزانی ئێرانی ناچار بە داڕشتنی پلان و سناریۆگەلی نوێ بۆ بە بڕوای خۆیان بێ دەسکەوت کردنی راوێژکارییەکانی حەسەن ڕۆحانی لە پێناو بەهێزتر کردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و پێداگری لە سەر جێبەجێ کرانی ئەرک و ئەستۆگرییەکانی ئەورووپاییەکان بەرامبەر بەم ڕێککەوتنە ئەتۆمییە بووە.

بە پێی بەیاننامەی کاربەدەستانی بەلژیکی، گیرانی دیپلۆمات ئێرانی لە پێوەندی لەگەڵ ئەم دۆسییە لە ئەڵمان ڕووی داوە و ئەو کەسە یەکێک لە دیپلۆماتەکانی باڵیۆزخانەی ئێران لە ڤییەنای پێتەختی ئۆتریش بووە.

سەرپەیڤ