ته‌مووز 03, 2018 18:41 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران لەبارەی دانوستان لەسەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئوروپا

160 نوێنەری مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە دانوستان لەسەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی(بەرنامەی هەنگاوی هاوبەش) لەگەڵ وڵاتانی ئوروپایی، ڕوو لە سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەیاننامەیان دەرکرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بەپێداگری لەسەر چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ڕایانگەیاند: دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی، تاقیکردنەوەی ڕاستیی رەفتاری حکومەتە ئوروپییەکان لەوبارەوە پێوشوێن دەگرێ، ئەوە لەحاڵێکدایە کە بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموونەکانی ڕابردوو، کردەی ئوروپییەکان گومانی جیدی لەسەرە.

نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لەو بەیاننامەدا پێیان داگرت: دەبێ دەوڵەت وێڕای پێوشوێن گرتنی مافەکانی گەلی ئێران، نەرم نەجوڵێتەوە و یاسای هەوڵدانی شیاو و بەرامبەر لەجێ بەجێ کردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی شێلگیرانە جێ بەجێ بکاو ئاستی هاکارییە شیاوەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، ڕێک لەگەڵ بارودۆخەکە هەموار بکەن.

پێشتر سەید حوسێن نەقەوی حوسێنی ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی مەجلیسی ئێران، بەئاماژە بەوەی کە بەکردەی یەکلایەنیی ئەمریکا، بەپێی یاسای پەسەندکرای مەجلیسی ئێران، ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەئاشکرا پێشێل کراوە، وتی: بەپێی ئەو یاسایە، ئەگەر لایەنێکی ئەندام، ڕێککەوتنی پێشێل کرد کۆماری ئیسلامی ئێران بۆی هەیە هەنگاوی دواتر هەڵبگرێ. پاش کردەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی(هەشتی مای٢٠١٨) و داوای وڵاتانی ئوروپایی بۆ پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە، ئێران مۆڵەتێکی کورتی بە ئوروپییەکان داوە هەتا دەستەبەریی پراکتیکی بدەن بۆ ئەوەی بەرژەوەندییەکانی ئێران هاوپێوەند بەو ڕێککەوتنە، کاتی گەڕانەوەی ئابلۆقەکانی ئەمریکا، دابین بکرێ.

سەرپەیڤ