ته‌مووز 06, 2018 14:15 Asia/Tehran
  • راوێژی نێوان زەریف و وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و چین سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێش دەسپێبوونی کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤییەنا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و چین دیدار و وتووێژی کرد.

"محەممەد جەواد زەریف" سەر لەبەیانی ڕۆژی هەینی لەگەڵ "سێرگەیی لاڤرۆف"ی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و "وانگ یی" وەزیری دەرەوەی چین لە ڤییەنا دیداری کرد و سەبارەت بە داهاتووی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش بە بێ ئەمریکا، پێوەندییە دوولایەنەکان و ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچە بیر و ڕای گۆڕییەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران پێش ئەو دیدارانە لەگەڵ "فدریکا موگرینی" ڕێکخەری ساسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا دیدار و وتووێژی کردبوو.

زەریف شەوی هەینی لە لاپەڕەی شەخسی خۆیدا لە تویتەر جەختی کرد: ئێران ئەو چاوەڕوانییەی لە یەکێتیی ئەورووپا و وڵاتانی ڕووسیا و چین هەیە کە ئەرک و ئەستۆگری ڕوون و چوارچێودار ئاراستە بکەن کە جێبەجێ کردنیان گونجاو بێ و هەروەها و وادە و بەڵێنی ناڕوون و درێژماوە نەدەن.

 

سەرپەیڤ