ته‌مووز 10, 2018 12:32 Asia/Tehran
  • چین: ناچینە ژێر باری بایکۆتی یەکلایەنەی دژ بە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕۆژی دووشەممە جەختی کرد پکەن بە هیچ لەونێ ناچێتە ژێر باری بایکۆتە یەکلایەنەکانی دژ بە ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "هوا چون یینگ" Hua Chunying هەروەها ڕاشکاوانە رایگەیاند: چین درێژە دەدات بە هەوڵەکانی بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران.

"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتەمی مانگی مەیی ٢٠١٨ بە بانگەشەی بێ دەسکەوت بوونی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک )ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ڕووسیا، چین و ئەڵمان) و هێنانە ئارای ژمارێک تۆمەتی بێ بنەما دژ بە ئێران، فەرمانی چوونەدەری وڵاتەکەی لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەشی دەرکرد. ترەمپ راشیگەیاند کە هەموو بایکۆتە هەڵگیراوەکان لە ماوەی سێ تا شەش مانگ سەر لە نوێ دادەسپێنرێتەوە بە سەر ئێراندا. ئەو بڕیارەی ترەمپ بەرەو ڕووی نەیارەتیی و ناڕەزایەتیی کۆمەڵگەی جیهانی بەتایبەت هاوپەیمانانی ئەورووپایی ئەمریکا بوویەوە

"فدریکا موگرینی" ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە لێدوانێکدا بە دەربڕینی ناڕەزامەندی خۆی لەو بڕیارەی ترەمپ، جەختی کرد لە سەر بەردەوام بوونی هاوکارییەکانی نێوان  یەکێتیی ئەورووپا و ئێران لە چوارچێوی ڕێککەوتنی ئەتۆمیدا. ،بەریتانیا، فەرانسا، ڕووسیا، چین ، ئەڵمان  و یەکێتیی ئەورووپا وەکوو لایەنەکانی دیکەی ئەو ڕێککەوتنە ئەتۆمییە ڕاشکاوانە رایانگەیاندووە کە  هەر لەو ڕێککەوتنە ئەتۆمییەدا دەمێننەوە و داکۆکیشی لێ دەکەن.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش پاش راگەیەندرانی چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە ئاماژە بەوەی کە فەرمانی داوە بە وەزارەتی دەرەوەی ئێران تا چەن هەفتەی دیکەیش لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپایی، ڕووسیا و چین دانوستان بکات، ڕاشیگەیاند کە بێتوو قازانج و بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران دابین بکرێ، وێڕای ویست و خواستی ئەمریکا، ئێران هەر لەو ڕێککەوتنە ئەتۆمییەدا دەمێنێتەوە.

 

سەرپەیڤ