ته‌مووز 10, 2018 18:42 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئێران، بەڵێنمەندیی تاران لە ھەمبەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی دا بەندە بە ستراتژیای ئەورووپاوە

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئێران، ڕایگەیاند:بەڵێنمەندیی تاران لە ھەمبەر ڕێککەوتنی ناڤۆکییەوە بەندە بە ستراتژیای ئەوروپا لەمەڕ بەرپەرچ دانەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا،سەیید کەمالی خەڕڕازی سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئێران کە لە ئاڵمانیادایە، لە دیدار لەگەڵ یوشکافیشێر سەرۆکی پێشووی پارتی کەسکەکان و وەزیری کاروباری دەرەوەی پێشووی ئاڵمانیا وتیشی: ئەگەر بێتوو کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ببێتە ھۆی ئەوەی کە ئێران ھیچ قازانجێک لەم ڕێککەوتنە نەکات، دیارە مانەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران تیای دا بێ سوودە.

یوشکافیشێر سەرۆکی پێشووی پارتی کەسکەکان و وەزیری کاروباری دەرەوەی پێشووی ئاڵمانیاش لەم دیدارە دا وتی: ئەورووپا ھۆگری ئەوەیە کە بە خستنەڕووی ھەگبەیەک کە بتوانێ بەرنگاری بایکۆتەکان بێتەوە، ئێران لە ڕێککەوتنەکەدا ڕابگرێت.

وەزیری کاروباری دەرەوەی پێشووی ئاڵمانیا وتیشی: ئەگەر ئەورووپا لە بارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکییەوە لە بەرامبەر زێدەخوازییەکانی ئەمریکا بکشێتەوە، دیارە دەوڵەتی داناڵد ترەمپ گوشارەکانی دواتریشی بە سەر ئەورووپادا دەسەپێنێ.

سەیید کەمالی خەڕڕازی سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئێران و یوشکافیشێر سەرۆکی پێشووی پارتی کەسکەکان و وەزیری کاروباری دەرەوەی پێشووی ئاڵمانیا، ھەروەھا لە بارەی پرسەکانی ناوچەکەو ئەو گرفتانەی کە سیاسەتەکانی ناژیرانەی ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ئەورووپای بەدی ھێناوە، بیروڕایان گۆڕییەوە.

 

 

 

 

سەرپەیڤ