ته‌مووز 10, 2018 19:10 Asia/Tehran
  • خەرازی : ئێران دەوری سەقام هێنی لەناوچەکەدا هەیە

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئێران، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەوری سەقام هێنی لەناوچەکەدا هەیە، ئەوە لەکاتێکدایە کە ژمارێک وڵات کە داکۆکی دەسەڵاتە واوەناوچەییەکانیان لەپشتە، دەوری ناجێگیرکەریان هەیە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر؛ سەید کەماڵ خەڕازی لەلێدوانێک لە ناوەندی موتاڵای ئاڵمانیی "کۆربر" لەبارەی دەوری ناوچەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی:  قەیرانی قورستر بۆ ناوچەی هەستیاری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کە ئوروپا لە پاڵ دەستی دا ھەڵکەوتووە، پێش بینی دەکرێ.

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئێران، وتی: حکومەتی ئێستای ئەمریکا سەرباری ئیمزای ڕێککەوتنی گرینگی نێودەوڵەتی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و پشت ڕاست کرانەوەی لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان کە دەتوانێ دەورێکی گرینگ ببینێ لە سەقام و هێمنایەتیی ناوچەکە، لەو ڕێککەوتنە چووەدەر و وڵاتانی ناوچە بۆ شەڕ و پێکدادان دنەدەدا.

خەڕازی وتی: ئەگەر ئوروپا نەتوانێ بەرژەوەندییەکانی ئێران لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دابین بکا، هۆیەک لەئارادانابێ بۆ ئەوەی ئێران لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیدا بمێنێتەوە و ئەو بابەتە دەتوانێ قەیرانە ناوچەییەکان تەشەنا پێ بدا، کە بێگومان کاردەکاتەسەر ئاسایشتی ئوروپاش.

سەرپەیڤ