ته‌مووز 12, 2018 13:54 Asia/Tehran
  • قاسمی: هەڵوێستی ئێران لەچوارچێوی هەڵس و کەوتی جیهانیەوە ڕادەگەیەندرێ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهانی لە هەڵس وکەوت و پێوەندیدایە و سەفەری نێردراوانی تایبەتی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار بۆ وڵاتانی جۆربەجۆر پیشاندەری زیندووبوونی دیپلۆماسیی ئێرانی و هەوڵ بۆ دەربڕینی ڕوانگەی تارانە سەبارەت بە پرس و بابەتی جۆربەجۆر.

"بەهرام قاسمی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە سەفەری نێردراوانی تایبەتی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار بۆ وڵاتانی جۆربەجۆر، وتیشی: پاش چوونەدەری نایاسایی  و دژ بە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانی "دۆناڵد ترەمپ" ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕێککەوتننامەی هەمەلایەنەی ئەتۆمیی، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و بەتایبەت دەزگەی دیپلۆماسی و وەزیری دەرەوە لە پێوەندی لەگەڵ دەوڵەتانی دیکە هەوڵێکی بەربڵاویان داوە بۆ سەلماندانی پێبەند نەبوونی ئەمریکا بە بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانی.

قاسمی راشکاوانە رایگەیاند: پاش دانوستانی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەل ژمارێک لە کاربەدەستانی وڵاتانی جۆربەجۆر بڕیار درا پەیامەکانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ هاوتایانی لە سەرانسەری جیهان و وڵاتانی دیکە بەڕێ بکرێ و ئەم وڵاتانە لە دوایین ڕووداو و گۆڕانکاریی و هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئاگادار ببنەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: بێ گومان ئاستی دانوستان لەگەڵ وڵاتانی جۆربەجۆر بە پێی شێوازی پێوەندییەکان، کوالیتی ،مێژوو و رادەی کارتێکەرییەکان لە ئاستی نێودەوڵەتی، ئەنجومەنی ئاسایش و چۆنیەتی پێوەندییەکان دەتوانێ تا رادەیەک جیاواز و فرەچەشن بێ، لەبەر ئەوەی کە وڵاتان بە پێی گرینگایەتی و پێگەی خۆیان دەتوانن بۆ ئێران ئەولوییەت و سەرێتی زیاتر یان کەمتریان هەبێ لە بەڕێوە بردنی ئەو دانوستانانەدا و ئەوەش پرسێکی زۆر ئاسایی، ئاشکراو حاشاهەڵنەگرە.

سەرپەیڤ