ته‌مووز 13, 2018 16:37 Asia/Tehran
  • ویلایەتی : ئێران بەپێی هەڕەشەی ئەمریکا لەسووریا ناچێتەدەر

ڕاوێژکاری ڕ ێبەری مەزنی ئینقلای ئیسلامی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە جێگیربوونی ئێران و ڕووسیا لە وڵاتی سووریا بەردەوام دەبێت وتی : ئێران بە هەڕەشەو گوڕەشەی ئەمریکاو ڕژێمی زایۆنیستی سووریا بە جێ ناهێڵێ .

عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕۆژی هەینی لە نێو بیرکەدەی والدای  ڕووسیا لە مۆسکۆ  وتیشی : ئەگەر ئێران وڕووسیا لە سوریا بچنە دەر، تیرۆریستەکان جارێکی تر بەسەر ئەم وڵاتە دا زاڵ دەبن وئەم  ئامادەبوونە دەستەبەرییەک بۆ چالاکی نەکردنی دیسانەوەی تیرۆریستان لە سوریا.

 ڕاوێژکاری  ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی  وتی :  ڕاوێژکارانی سەربازیی ئێران لە سوریا و ئێراق  لەسەر داواکاریی دەوڵەتانیان و بەشێوەی یاسایی لەم وڵاتانە ئامادەن  . 

ویلایەتی  بە ئاماژەدان بەمەی  ئێران هۆگرییەک بۆ  وتووێژ لەگەڵ ئەمریکا لە ئارادا نییە ، چونکە  متمانەی بەم وڵاتە نییە، وتیشی ئێران  پێش بە پارچەپارچع کیرانی سوریا وەک لیبی دەبێت و یارمەتی سوریا دەدات  تا بەرەنگاری دەستدرێژکارییەکانی ئەمریکا بن .

ناوبراو ئامانجی داواکاریی ئەمریکا لە ئێران بۆ چوونەدەر لە سوریای بە زەبردان لە یەکێتیی مۆسکۆ و تاران زانی و پێداگری کرد : ئێران ، سوریا، ڕووسیا و حیزبوڵڵای لوبنان ، هەوڵەکانی خۆیان لە سوریا لەگەڵ یەکتر هەماهەنگ  دەکەن.

ڕاوێژکاری  ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لەکاروباری  نێودەوڵەتی هەروەها سەبارەت بە فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا  بۆ گەڕاندنەوەی بایکۆتەکان بە دژی ئێران،  وتی :  وتووێژەکانی ئێران لەگەڵ ڕووسیا و چین سەبارەت بە بەرنامەی هەنگاوی هاوبەشی ناڤۆکی درێژەی هەیە و ئەگەر بەرژەوەندیی ئابووری ئێران لە  بەرنامەی هەنگاوی هاوبەشی ناڤۆکی دەستەبەر نەکرێت، ئێران هۆیەک بۆ مانەوە لەم  ڕێککەوتننامەیەی نییە  . 

ویلایەتی بە ئاماژەدان بە هەڕەی ترەمپ سەبارەت بە پێشگیری کردن لە هەناردەکردنی نەوتی ئێران لە کەنداوی فارسیش  وتی  : ئێران هیچ  لەمپەرێکی چارەسەرنەکراو بۆ فرۆشتنی نەوتی خۆی نابینێ و ئەگەر ئێران نەتوانێ نەوتی خۆی لە کەنداوی فارس  هەناردە بکات، هیچ کەسێکی تریش ناتوانێ ئەم کارە بکات .

سەرپەیڤ