ته‌مووز 15, 2018 07:26 Asia/Tehran
  • ئەمڕۆ یەکی زیقەعدە ساڵهاتی لەدایکبوونی حەزرەتی مەعسوومە  (س)

ئەمڕۆ یەکشەممە یەکی زیقەعدەی 1439 ی کۆچی رێکەوتی 15ی تەمووز ، ساڵهاتی لەدایکبوونی پیرۆزی حەزرەتی فاتیمەی مەعسوومە (س) کچی بەڕێزی حەزرەتی موسا کوڕی جەعفەر (ع) ە .

حەزرەتی مەعسوومە (س) لە یەکی زیقەعدەی ساڵی 173 ی کۆچی لە شاری مەدینە هاتە سەر دونیا . 

ئەو حەزرەتە مەزهەری کەماڵات بوو . لە شەوی لەدایکبوونی ئەو حەزرەتەدا بارەگای بەڕێزیان لە شاری قومی باشووری تاران ، نوقمی شادمانی بوو . ئێرانی ئیسلامیی لە شەوی ساڵهاتی لەدایکبوونی حەزرەتی فاتیمەی مەعسوومە (س) نوقمی شادی بوو . 

ئاهەنگی جەژنی لە دایکبوونی ئەو حەزرەتە لە مزگەوت و تەکیە و حسێنیەکان بەڕێوە دەوچێ و هۆگرانی ئەو خاتوونە نازدارەی جیهانی ئیسلام ،  یادی بەرز ڕادەگرن . 

کەناڵی سەحەری کوردی و ماڵپەڕی ئەم کەناڵە ، ئەم بۆنە موبارەکە لە هەموو لایەک پیرۆزبایی دەکەن .