ته‌مووز 15, 2018 07:49 Asia/Tehran
  • زەریف : بەرجام سەلماندی حکومەتی ئەمریکا بۆ هیچ رێککەوتنێک جێی متمانە نیە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە سێهەمین ساڵهاتی ئیمزاکرانی رێککەوتنی ناڤۆکی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک وتی : بەرجام سەلماندی حکومەتی ئەمریکا بۆ هیچ رێککەوتنێک جێی متمانە نیە .

14 ی تەمووزی 2015 رێککەوتنی ناڤۆکی نێوان ئێران وڵاتانی پێنج کۆ یەک ( ئینگلیس ، فڕەنسە ، روسیا ، چین ، ئەمریکا و ئاڵمان ) لە ئەنجامی وتووێژی سەخت و چڕوپڕ ئیمزا کرا بەڵام ئەمریکا لە هەشتی ئایاری 2018 دا بە شێوەی یەک لایەنە لەم رێککەوتنە  هاتەدەر. 

موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەویە ئێران شەممە لە پەیامێکی توویتەری دا نووسی : لە کاتێکدا کە ئێران دەیزانی ئەمریکا ناتوانێ بۆ بەڵێنەکانی جێی متمانە بێ و ئێستا هاوپەیمانانی واشنگتۆنیش لەم ڕاستیە گەیشتوون ، بەرجام نیشانی دا حکومەتی دۆناڵد تڕەمپ بۆ هیچ رێککەوتنێک جێی متمانە نیە .

زەریف وتیشی : سەرباری هەنگاوەکانی ئەمریکابەرجام هێشتا لەسێهەمین ساڵهاتی دا وەک سەرکەوتنی دیپلۆماسی چەند لایەنە ماوەتەوە .

دوای چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام و داوای هەندێ وڵاتی ئوروپایی بۆ مانەوە لەم رێککەوتنەدا ، ئێران دەرفەتێکی سنورداری دا بە ئوروپیەکان تا دەستەبەری کردەیی بدەن کە بەرژەوەندیەکانی ئێران لە کاتی گەڕانەوەی بایکۆتەکاندا دابین     بکرێ .

سەرپەیڤ