ته‌مووز 15, 2018 17:58 Asia/Tehran
  • خەڕڕازی : جیھان بەرامبەر بە زێدەخوازییەکانی ئەمریکا بوەستێت

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیای پەیوەندییە دەرەوەییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران،بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێرانی بە ستەمکارانە نرخاندو وتی: کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەبێ لە بەرامبەر ئەمریکادا بوەستێ و بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران بەرپەرچ بداتەوە.

کەمالی خەڕڕازی سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیای پەیوەندییە دەرەوەییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە پەراوێزی حەوتەمین کۆگەی ئاشتیی جیھانیی لە پیکەن، وتیشی: ئەمریکا نەک ھەر لە بەرامبەر ئێران بەڵکو لە بەرامبەر جیھان و لەوانە چین خەریکی لەمپەرنانەوەیە و ھاوکاریی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بۆ بەربەرەکانێی دژی یەک لایەنەخوازیەکانی واشێنگتۆن پتر لە ھەر کاتێکی دیکە ھەستی پێ دەکرێت.

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیای پەیوەندییە دەرەوەییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە دەربڕینی ئەمەی کە ئامانج لە ھەر دانوستانێک بەدەست ھێنانی متمانەیە وتیشی: ئێران ھەر جارێک کە متمانەی بە ئەمریکا کردووە و خۆی لە قەرەی وتووێژ داوە لەوانە لە بارەی ئەفغانستان و ڕێککەوتنی ناڤۆکییەوە، دەرەنجامی بە پێچەوانەی دەستکەوتووەو واشێنگتۆن بەردەوام خۆی لە ڕێککەوتنەکان دزیوەتەوە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە گەلی ئێران لە بەر ھۆکاری زۆر لە ئەمریکا دڵنیا نییە، وتیشی: لە ھەل و مەرجێکدا کە واشێنگتۆن بەڵگەنامەی مۆرکراوی دەوڵەتی خۆی پێشێل دەکات و لە ھەمبەر ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکاندا ئاوا خەمساردو بێ دەربەستە، دەسا چلۆن متمانە بە ئەمریکا دەکرێت؟

کەمالی خەڕڕازی سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیای پەیوەندییە دەرەوەییەکانی کۆماری ئیسلامی، ھەروەھا ئێرانی وەک یەکێک لە سەقامئارترین وڵاتانی ناوچەکە ناساندو پێی داگرت: ئێران بە خەباتی دژی دەستوەردانەکانی ئەمریکا سەرکەوتنێکی زیاتری لەچاو ڕابردوو دەست دەکەوێت.

 

سەرپەیڤ