ته‌مووز 16, 2018 16:47 Asia/Tehran
  • دیدارو چاوپێکەوتنی سه روکی  ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وفەرماندەی هێزی زەوینی سوپای پاکستان

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وفەرماندەی هێزی زەوینی سوپای پاکستان ڕۆژی دوشەممە لە ئیسلام ئاباد دیداری کردو لە مەڕ پەرەی پێوەندی دوو لایەنە ، ئەمنیەتی ناوچەیی ، ئەمنیەتی سنووری وهاوکاری بەرەڤانی وتووێژیان کرد.

سەردار سەرلەشکەر" محەممەد باقری" سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی دوشەممە لە دیدار لەگەڵ" قەمەر جاوید باجوا" فەرماندەی هێزی زەوینی سوپای پاکستان ، بە مەحکوم کردنی پەلامارە تیرۆریستیەکانی ئەم دواییە لەم وڵاتە ، لەسەر پێویستی هاوکاری دوولایەنە لە پێناوی پەرەی پێوەندی بە تایبەت بواری بەرەڤانی وڕاهێنانی هێزەکان پیداگری کرد. " قەمەر جاوید باجوا" یش لە م دیدارەدا ، بەرزبوونەوەی هاوکاری سەربازی ئێران وپاکستانی بە پێویست وزەروری زانی ووتی: هاوکاری دوو وڵات لەسەر ئاشتی وئەمنیەت لە ناوچە کارتێکەری باش وئەرینی دەبێت. سەرلەشکەر باقری وکۆڕیک لە کاربەدەستانی پایەبەرزی سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژی یەکشەممە بە بانگهێشتی "قەمەر جاویدباجوا" فەرماندەی هێزی زەوینی سوپای پاکستان بۆ ئیسلام ئاباد سەفەریان کرد ، بڕیارە لەگەڵ " مەمنون حسێن " سەرۆک کۆمار، بەرپرسانی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە وکاربەدەستانی سەربازی پاکستان دیدارو وتووێژبکەن.

سەرپەیڤ