ته‌مووز 16, 2018 17:41 Asia/Tehran
  • هەوڵی یەکێتی ئوروپا بۆ دڵنیابوون لە درێژەی هەناردەکرانی نەوتی ئێران

وەزیری دەرەوەی فەڕانسە وتی: ئامانجی وڵاتانی ئوروپایی دڵنیابوون لە درێژەو بەردەوامیی فرۆشی نەوتی ئێرانە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، "ژان ئیڤ لۆدریان" وەزیری دەرەوەی فەڕانسە ئەمڕۆ دووشەممە پێش دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی ئوروپایی لە بروکسل، وتی: یەکێتی ئوروپا هەوڵی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و ئامانجەکەی دڵنیابوون لەوەیە کەئێران بتوانێ درێژە بدات بە فرۆشی نەوتەکەی.

لۆدریان وتی: بەشداربووان لە دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی ئوروپایی لە بروکسل، لەبارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕاوێژ دەکەن.

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئەندامانی ماوەی گرووپی پێنج کۆیەک ، دوو حەوتە لەمەوبەر بۆ باس کردن سەبارەت بە درێژەی جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بێ ئامادەبوونی ئەمریکا وتووێژیان کرد.

پاش ئەو دانیشتنە، یەکێتی ئوروپا بەدەرکردنی بەیاننامەیەک، پێی داگرت کە پاراستگنی ڕێگاکانی ئاڵووێری دراڤی و درێژەی فرۆشی نەوت لە سەریەتییەکانی دێتەئەژمار.

هیندیش ئەم بەینە بەلەبەرچاوگرتنی هەڕەشە وگوڕەشەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ کڕینی نەوتی وڵاتانی دیکە لە ئێران، ڕایگەیاند کە ئەوەی لەتوانای دابێ دەیکا هەتا لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی سەبارەت بە هاوردەی نەوت لە ئێران، داکۆکی بکات.

ترەمپ هەشتی مانگی مای ڕایگەیاند کە ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران، دێتەدەر و سزاو ئابلۆقەی قورس بەسەر تاراندا دەسەپێنێ.

ئەمریکا هەروەها ماوەیەک لەوەپێش پێی داگرت، بە گەڕانەوەی ئابلۆقەکان، هەموو وڵاتان دەبێ هەتا چواری نۆڤمبەر هاوردە نەوتییەکان لەئێران بەتەواوەتی ڕابگرن.

سەرپەیڤ