ته‌مووز 16, 2018 19:11 Asia/Tehran
  • زەریف: ئێران سکاڵا لە ئەمریکای بردە لای دیوانی نێودەوڵەتی دادەوانی

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: تاران لە ئەمریکا لەبەر سەپاندنی دووبارەی ئابلۆقە یەکلایەنییەکان لەدژ ئێران، سکاڵای بردە دیوانی نێودەوڵەتیی دادەوانی.

"محەممەد جەوادی زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمرۆ دووشەممە لەپەیجەکەی لە توئیتەردا نووسی: ئێران لەهەمبەر دژایەتی ئەمریکا لەگەڵ دیپلۆماسی و بەڵێنیە مافەوانییەکان، جەخت دەکا لەسەر سەروەریی یاساو پێویستە، لەگەڵ ئەو ڕەفتارەی ئەمریکا لەمەڕ پێشێلکردنی مافە نێودەوڵەتییەکان، هەڵس و کەوت بکرێ.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتی مای٢٠١٨ بەدووپات کردنەوەی تۆمەتە پڕووپووچەکان لەدژ ئێران، چوونەدەری واشنگتۆن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و گەڕانەوەی ئابلۆقە ئەتۆمییەکان لەدژ ئێرانی ڕاگەیاند.

"برایان هوک" بەرپرسی سیاسەتگوزاریی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دووی ژوولای٢٠١٨ بەشیکردنەوەی ستراتژیای نوێی حکومەتی ترامپ لەهەمبەر ئێراندا ڕایگەیاند: خولی نوێی ئابلۆقەکانی ئەمریکا لەدژ ئێران کە کەرتی ئۆتۆمبیل چێکردن و زێڕ لەخۆدەگرێ، لەچواری ئاگۆستی٢٠١٨ و بەشێکی دیکەشی لەبواری وزەو ئاڵووێرە بانکییەکانی ئێران لە چواری نۆڤمبەری ئەمساڵی زایینی جێ بەجێ دەکرێ.

دیوانی نێودەوڵەتیی دادەوانی ، یەک لە ناوەندە سەرەکییەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکانە کە ئەرکەکەی، چارەسەریی ناکۆکیی نێوان حکومەتان بەگوێرەی مافە نێودەوڵەتییەکان و دانی ڕای ڕاوێژکارانە لەمەڕ پرسە مافەوانییەکان لەسەر داوای کۆگەی گشتی، ئەنجومەنی ئاسایش و گشت دەزگەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکانە.

سەرپەیڤ