ته‌مووز 17, 2018 13:53 Asia/Tehran
  • جەهانگیری: هەوڵی ئەمریکا بۆ پێشگری بە هەناردە کرانی نەوتی ئێران خیاڵێکی بەتاڵە

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: هەوڵی ئەمریکا بۆ پێشگری بە هەناردە کرانی نەوتی ئێران خەیاڵێکی بەتاڵە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "ئیسحاق جەهانگیری" ئێوارەی دووشەممە لە کۆبوونەوەی هاوبیرو  رایی نوێنەرانی دەرەوەیی دانیشتوویی ئێران و چالاکانی بازرگانیدا بە ئاماژە بەوەی کە هەوڵی ئەمریکا بۆ پێشگری بە هەناردە کرانی نەوتی ئێران هیچ دەسکەوتێکی نابێ، راشیگەیاند: جیهان ئەوەندە پێویستی بە نەوتی ئێرانە و دەبێ بۆ فرۆشتنی نەوت هەندێ ڕێکار بێنینە دی.

جەهانگیری بە ئاماژە بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران وتیشی: ئێران لەو ڕێککەوتنەدا، هەموو ئەرک و ئەستۆگرییەکانی بە پێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەتایبەت ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بەجێ هێناوە.

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە "دۆناڵد ترەمپ" وشدارێکی لێبڕاوانە و پڕمەترسییە بۆ کۆمەڵگەی جیهانی کە ناکرێ بە هەندێ نەگرین ڕاشکاوانە رایگەیاند: چونەدەری ئێران لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی پاش جێبەجێ کرانی هەموو ئەرک و ئەستۆگرییەکانی ئێران و ڕاگەیاندنی بایکۆتی بەربڵاو دژ بە کۆماری ئیسلامی، دەتوانێ ئالارمێکی وشداریدەر بێ.

جەهانگیری جەختی کرد: سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێی تەعامولی بنیاتنەر لەگەڵ جیهان و چارەسەر کردنی کێشە جۆربەجۆرەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا لە ڕێگای وتووێژی سیاسییەوەیە.

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران واژۆ و مۆر کرانی پەیمانە نێودەوڵەتییەکانی بە یەکێک لە دەسکەوتە گەورەکانی مرۆڤایەتی لە پێناو کەم کردنەوەی کێشە و ناکۆکی و دامەزراندنی ئاشتی لە جیهاندا زانی و ڕاشیگەیاند: هەر کردەوە و  هەنگاوێکی بە پێچەوانەی ئەوە، بێ گومان کردەوە و هەنگاوێکی دژ بە مرۆڤایەتی دەبێ و گەلێک پڕمەترسییە.

سەرپەیڤ