ته‌مووز 17, 2018 13:54 Asia/Tehran
  • زیارەتکارانی ئێرانیی حەج سبەی بەرەو مەدینە وەڕێ دەکەون

سەرۆکی ڕێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران وتی: یەکەم کاروانی ٢٧٠ زیارەتکاریی ئێرانیی حەجی تەمەتوع، سەرلەبەیانی سبەی (چوارشەممە) بەڕێ دەکرێن بۆ مەدینە.

"حەمید محەمەدی" سەرۆکی ڕێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنادا وتیشی: تا ئێستا ٢٥ هەزار ڤیزەی ئێلێکترۆنیکی بۆ زیارەتکارانی حەجی تەمەتوع دەرکراوە و ئەوی دیکەیش لە ماوەی چەن ڕۆژی داهاتوودا جێبەجێی دەکرێ.

ئەمساڵ ٨٥ هەزار و ٢٠٠ زیارەتکاری ئێرانی بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی مەزنی حەجی تەمەتوع بەڕێ دەکرێن بۆ عەرەبستان.

حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی دووشەممە لە دیداری کاربەدەستانی حەجدا، ئەو فەریزەی بە سەرچاوەی تێکەڵاویی "مەعنەوییەت و سیاسەت" زانی کە گرینگترین تایبەتمەندییەکەی کۆبوونەوەی موسڵمانان لە کات و شوێنێکی دیاریکراودایە و فەرمووی: حەجی ڕاستینە ئەو حەجەیە کە لە لایەکەوە هاوڕێ لەگەڵ بەرائەت لە موشریکان بێ و لە لایەکی دیکەوە بەستێن خۆش کات بۆ یەکێتی و یەکدەنگی و یەکگرتنەوەی هەموو موسڵمانان.

سەرپەیڤ