ته‌مووز 17, 2018 14:38 Asia/Tehran
  • دیداری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەگەڵ سەرۆک کۆماری پاکستان لە ئیسلام ئاباد

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە دیداریدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری پاکستان پێی داگرت لە سەر هۆگریی ئێران بەرامبەر بە بەرهەم هێنانی ئامرازی بەرەڤانیی هاوبەش لەگەڵ پاکستان.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ سەردار سەرلەشکەر "محەممەد باقری" سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران کە سەردانی ئیسلام ئابادی پێتەختی پاکستانی کردووە شەوی ڕابردوو لە دیداریدا لەگەڵ "مەمنوون حسێن" Mamnoon Hussain  سەرۆک کۆماری پاکستان وتی: هەوڵ دەدەین بە بەرهەم هێنانی کەرەستە و ئامرازی بەرەڤانی هاوبەش لەگەڵ پاکستان، ئەوانە وەک بەرهەمێکی هاوبەشی ئیسلامی پێناسە بکەین.

سەرۆک کۆماری پاکستانیش بە پێشوازی لە پەرەسەندنی هاوکارییەکانی ئیسلام ئاباد و تاران لە بەشە جۆربەجۆرەکاندا لەوان بەرەڤانی و ئاسایشی وتی: قووڵتر کردنەوەی زیاتری پێوەندییەکانی دوو وڵات بە قازانجی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکەیە.

لەم دیدارەدا کە لە کۆشکی سەرۆک کۆمارەتیی پاکستان بەڕێوە چوو، دوو لایەن بە ئاماژە بە خاڵە هاوبەشە زۆرەکانی نێوان دوو وڵات و نزیک بە ١٠٠٠ کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی نێوان ئێران و پاکستان، جەختیان کرد لە سەر پێویستیی بەهێزتر کرانی هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات لە بواری جۆربەجۆردا.

سەرلەشکەر باقری ئێوارەی دووشەممە هەروەها لەگەڵ دەریاسالار زەفەر مەحموود عەباسی Zafar Mahmood Abbasi فەرماندەری هێزی دەریایی پاکستان دیداری کرد. لەم دیدارەدا جەخت کرا لە سەر پەرەپێدرانی هاوکاریی دەریایی لە نێوان ئێران و پاکستان هەروەها زیاتر کرانی هەژماری مانۆڕی دەریایی لە نێوان هێزی دەریایی دوو وڵاتدا.

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە ڕۆژی ڕابردوو بە بانگهێشتی فەرماندەری سوپای پاکستان سەردانی ئەم وڵاتەی کردووە، سەر لە بەیانی دووشەممەیش لەگەڵ ژەنەراڵ قەمەر جاوید باجوا Qamar Javed Bajwa فەرماندەری هێزی زەوینی و ژەنەراڵ "زوبەیر مەحموود حەیات" Zubair Mahmood Hayat سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای پاکستان دیدار و وتووێژی کردبوو.

سەرپەیڤ