ته‌مووز 17, 2018 16:45 Asia/Tehran
  • ئێران لە ڕیزی پانزە وڵاتی سەرکەوتووی جیهاندایە لەڕووی بەرهەم هێنانی زانستەوە

سەرپەرشتی بنکەی بەڵگەمەندی زانستەکانی جیهانی ئیسلام ISC وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تۆمارکردنی زیاتر لە٢٥هەزار و ٥٠٠ بەڵگە لە ناوەندی بەڵگەیی ISC بۆ یەکەمجار، کەوتەڕیزی پانزە وڵاتی سەرکەوتووی جیهان لەباری بەرهەم هێنانی زانستەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا،"محەممەد جەوادی دێهقانی" سەرپەرشتی بنکەی بەڵگەمەندی زانستەکانی جیهانی ئیسلام، وتی: تاووتوێ و شیکردنەوەی نوێترین داتا دانراوەکانی سەر بنکەی بەڵگەمەندی" وێب ئاڤ ساینس" لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی٢٠١٨ لەبارەی بەرهەمە زانستییەکانی ئێران پێشاندەری کردەوەی تایبەتی توێژەران و زانستوەرانی ئێرانی لەنیوەی سەرەتای ئەمساڵی زاینییە.

دێهقانی وتی: لەدوا دەیتا دانراوەکان لەسەر بەناوبانگترین بنکەی بەڵگەمەند، کۆماری ئیسلامیی ئێران پلەی یەکەمی بەرهەمهێنانی زانست لەجیهانی ئیسلامی بەدەست هێناوەو زیاتر لە سەتا بیست و دووی گشت بەرهەمە زانستییەکانی وڵاتانی ئیسلامیی بەخۆی تەرخان داوە.

بەپێی ئەو راپۆرە، کۆماری ئیسلامیی ئێران بەجیاوازیەکی دیاری لەچاو تورکیاو عەرەبستان ، پلەی یەکەمی لەنێو پەنجاو حەوت وڵاتی ئیسلامی لەباری بەرهەمهێنانی زانست لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی٢٠١٨ەوە بەخۆی تەرخان داوە.

سەرپەیڤ