ڕوونکردنەوەی وەزیری وزە لەبارەی بڕانی هەناردەی کارەبا بۆ عێراق
وەزیری وزەی ئێران لەبارەی ڕاگرتنی هەناردەی کارەبا بۆ عێراق وتی: بەپێی ڕێککەوتننامەکە جوڵاوینەتەوە کە بەگوێرەیەوە لەبارودۆخێکدا کە پێویستیی زۆرمان هەیە، دابین کرانی پێداویستییە ناوخۆییەکانی وڵات فەرزترە.
"رەزا ئەردەکانیان" ئەمڕۆ سێ شەممە لەنێو پەیامنێراندا وتی: هەر گرێبەست و ڕێککەوتننامەیەکی ئاڵووێری وزە، چوارچێوو ئەرکەمەندیی خۆی هەیە . بۆ وێنە ، کاتێک وڵاتی بنێر خۆی پێویستیی زۆری بە کاڵایەک هەبێ، سەرەتا دەبێ ئەو پێویستیەی ناوخۆ دابین بکات.
ناوبراو هەروەها وتی: وڵاتی دراوسێمان پێویستی زۆری بەکارەبا هەیە، بەتایبەت لە وەرزی هاویندا کە بەشێکی لەڕێی هێڵەکانی گواستنەوەی وزە لە ئێران، دابین دەکرا.
وەزیری وزە وتیشی: لەگەڵ لایەنی عێراقی بەردەوام لەپەیوەندی داین و وەزیری وزەی عێراق ئەم بەینە لەئێران بوو و لەڕەوتی بەرتەسکییەکانی ئێمە ئاگادار کرایەوە.
ئەردەکانیان بەئاماژە بەوەی کە ئێران بۆ پەرەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەهەوڵی دامەزراندنی هێڵێکی دیکەی گواستنەوە لەگەڵ وڵاتی تورکەمەنستان و هێڵێکی گواستنەوەی دیکە لەگەڵ کۆماری ئەرمەنستانە، وتی: کاتێک کە ئەو هێڵانە بکەونە گەڕ و ئیمکانی هاوردەی زیاترمان بۆ بڕەخسێ، کۆی ئیمکاناتمان بۆ جێ بەجێ کردنی بەڵێنیەکان لەهەمبەر ئەو وڵاتانەی وزەمان لێ وەردەگرن، زیاتر دەبێ.