ته‌مووز 17, 2018 23:28 Asia/Tehran
  • وتووێژی نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە لایەن ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی لە ڤیەن لەگەڵ هاوتای خۆی لەمەڕ بەرجام

باڵوێز ونوێنەری هەمیشەیی ئێران لە لایەن ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی لە ڤیەن لەگەڵ هاوتایانی خۆی لە فەرانسە ، ئیتالیا، چین ، یەکیەتی ئوروپا وئافریقای باشوور دیدارو لەبارەی هاوکاریە هاوبەشەکان لە ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی وهەروەها بەرجام وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی ئیرنا " کازم غەریب ئابادی" باڵوێز ونوێنەری هەمیشەیی ئێران لە لای ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی جێگیر لە ڤیەن ، لەم دیدارانەدا بە ئاماژەدان بە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەم دواییەی کۆمسیۆنی هاوبەشی بەرجام لە ئاستی وەزیران، لەسەر پێویستی گرتنی هەنگاوی کردەیی بە تایبەت لە لایەن ئوروپیەکانەوە لەمەڕ جێ بەجێ کرانی وادەو بەڵینەکانیان لە چوارچیوەی بەرجام پیداگری کرد. غەریب ئابادی، بەرژەوەندی بەرجامی بە نێودەوڵەتی زانی وچوونەدەری یەک لایەنەی ئەمریکا لەم ڕێککەوتنەی ئەگەر بێتۆ بەرپەرچ نەدرێتەوە،بە کەونی زەبریکی گەورە لە چەند لایەنەخوازی زانی. باڵوێز ونوێنەری هەمیشەیی ئێران لە لایەن ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی لە ڤیەنا ، لەکردەوەی هەموو لایەنەکانی بەرجام کە هەتائێستاکە لەبەرانبەر زەخت وگوشارەکانی ئەمریکا ڕاوەستاون، خۆشحاڵی دەربڕی وتی: ئەمریکا هەتا ئێستاکە بەم ڕادەیە لە ئاستی نێودەوڵەتی تەریک نەکەوتووەتەوە. باڵوێزان ونوێنەرانی فەرانسە، ئیتالیا، چین ، یەکیەتی ئوروپا وئافریقای باشووریش وێڕای ڕاگەیاندنی پشتیوانی لەبەرجام وتیان : بەرجام ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتیە ، چونکە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە پەسەن کراوە وهەموو وڵاتان دەبێ جێبەجێی بکەن و چوونەدەری یەک لایەنەی ئەمریکایش بنپێکردنی مافی نێودەوڵەتی دێتە ئەژمار. هەروەها باڵوێزانی ئوروپایی دانیان بەوەدا دانا کە، ڕاوەستاویی ئوروپا لە بەرانبەر زەخت وگوشارەکان وکردەوەی دژە بەرجامیی ئەمریکا  ، بەدرێژایی مێژووی کردەوەی هاوبەشی یەکیەتی ئوروپا، بێ وێنە بووەوئەم ڕەوتەش بەردەوام دەبێت.

سەرپەیڤ