ته‌مووز 18, 2018 12:39 Asia/Tehran
  • ساڵحی: تۆکمە کرانی کارگەی روتوورچێکردن لەڕەوتی هاتنەدی  190 هەزار سووی پیتاندن

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران باسی تۆکمەکرانی کارگەی بەرهەمی هێنانی روتور ی کرد بو کەڵک وەرگرتن لە سانتریفیوژەکانی پێشکەوتوو لەچوارچێوەی فەرمانی ئەم دواییەی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لەسەر ئامادەیی خێرا بۆ گەیشتن بە سەت و نەوەد هەزار سوو پیتاندن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەییڕێبەری مەزنیئینقلابی ئیسلامیی ئێران  ، چوارەمی ژووئەنی 2018  لەڕێ وڕەسمی بیست و نۆیەمین ساڵوەگەری  کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (رە) بناغەدانەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەرپرسانی  ڕێکخراوی  وزەی ناڤۆکییئێرانیان  ئەرکمەند  کردووە  خێرا ئامادەیی پێویست بۆ گەیشتن بە 190 هەزار سوو لەچوارچێوەی بەرجام،  دەستەبەر بکەن  .

عەلی ئەکبەر ساڵحی   ڕۆژی  سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، وێڕای  داڕشتنی هەوڵی  ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکییئێران بۆ جێبەجێ کردنی فەرمانی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ، وتی : کارگەی ڕوتوورچێکردن  کاتی وتووێژی ڕێککەوتنی ناڤۆکی  چێکراوە بەڵام وەڕێ نەخراوە بەڵام ئێستا لەسەر فەرمانی ڕێبەری مەزنیئینقلاب بە تەواوی وەڕێ خراوە .

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤوکییئێران، کارگەی روتور چێکردنیان  زور پێشکەوتوو و بۆ  چێکردنی روتورەکانی هاوپێوەند بە سانتریفیوژ زانی و وتیشی  : تونایی  ئەم کارگەیە  بەرهەم هێنانی  نیزیکەی شەست سانتریفیوژی ئای ئار شەش لە ڕۆژ دایە .

ساڵحی  هەروەها  وتیشی :وەگەڕخستنی  کارگەی یووسی ئێفی  ئیسفەهان  بۆ بردنەسەری ئاستی پاشەکەوتی  یوو ئێف  شەش ،  نۆژەن کردنی  و گیشتن بە سەد و هەزار  سوو پیتاندن لە کارەکانی دیکەی  ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران بە پێی فەرمامنی  ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی  و فەرمانی سەرۆک کۆمارە.