ته‌مووز 18, 2018 12:40 Asia/Tehran
  • میخائیل ئولیانۆڤ: ڕوسویا نەیاری باکۆتەکانی یەک لایەنەی ئەمریکا بە دژی ئێرانە

نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی سەقامگیر لە ڤیەن لەوان ڕێکخراوی وڵاتانی بنێری نەوتی ئۆپێک، ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: مۆسکۆ نەیاری بایکۆتەکانی یەک لایەنەی ئەمریکا بە دژی ئێرانە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، میخائیل  ئولبانۆڤ  ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئینترفاکس  داوای  درێژەی هەناردەکردنی نەوتی ئێرانی کرد و وتی : پاراستنی  هەناردەکرانی نەوتی ئێران لە بارودۆخی بایکوتی ئەمریکا، کارتێکەری باش و ئەرێنی دەبێت لەسەر  بازاری جیهانی نەوت.

ئولیانۆڤ  وتیشی : لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی کۆمیسیۆنی  هاوبەشی بەرجام لە ڤیەنا، ئەندامان لەسەر پێبەند بوونی خۆیان لە سەر درێژەی هەناردەکردنی نەوت و بەرهەمەکانی نەوتیی ئێران، پێداگرییان کرد.

دەوڵەتی ئەمریکا، هەشتەمی مانگی مەی  لە بەرجام کشایەوە و دوای ئەوەش ڕایگەیاند  هەتا چوارەمی نوامبەر ی 2018 ، هەناردەی نەوتی ئێران  دەگەیەنێتە سیفر.

هەرلەم پێوەندییەدا  ، واشینگتۆن داوای لە وڵاتانی جیهان کردووە،  وەک بەشێک لەبایکۆتەکانی ئابووری بە دژی تاران، هاوردەی نەوت لەئێران  بگەیەننە سیفر.

زۆرێک لە وڵاتانی  جیهان رایانگەیاندووە  لە خواستی ئەمریکا پەیڕەوی ناکەن.

کشانەوەی دەوڵەتی ئەمریکا لە بەرجام ، لە ناوخۆ و دەرەوە ی وڵات بەتوندی ئیدانە کراوەە.

سەرپەیڤ