زەریف: ئێران لەئەوروپای دەوێ هەوڵ بدات نەک قسە بکات
وەزیری دەرەوعەی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر گرینگایەتی پێوەندی لەگەڵ ئەورووپا دوای کشانەوەی ئەمریکا لە کۆهەنگاوی ناڤوکی وتی : جگە لە بەڵێنی سیاسی ئەورووپییەکان بۆ پێبەند بوون بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، دەبێ بەکردەوە بجۆڵنەوە .
محەممەد جەواد زەریف لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی یورونیوز وتی : ئەورووپا نابێ تەنیا پشت بە قسە و بەیاننامەکان ببەستێ چونکە ئێران پێویستیەتی ، ڕێگەچارەی بەکردەوەیی بە تایبەت لە بواری سات و سەودای بانکی، سەرمایەدانان، وزە ، گەیاندن و گواستنەوە و داکۆکی لە دامەزراوەکانی بچووک و مام ناوەندی لەلایەن ئەورووپا ، وەرگرێ.
وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دیداری ئەم دواییەی ولادیمیر پوتین و دوناڵد ترەمپی سەروکی ڕووسیا لە فەنلاند و پێداگری کردنیان لەسەر چەشنی هاوبیرورایی بەرامبەر قەیرانی سوریا، وتی : چارەنووسی سوریا دەبێ لەلایەن خەڵکی ئەم وڵاتەوە دیاری بکرێت و سورییەکان تائێستا لەبەرامبەر گوشاری زۆر، کردەوەی جۆربەجۆری تیرۆریستی و پەلاماری توندڕەوان خۆڕاگرییەکی باشیان کردووە.
زەریف وتیشی : ئێران هەماهەنگی و پێوەندی باشی خۆی لەگەڵ ڕووسیا و دەوڵەتی سوریا پاراستووە و ئەم کارەش درێژە پێ دەداتو ئێستا ئامانجی هەرسێ لایەن بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و توندڕەوییە.
ناوبراو هەروەها بە ئاماژەدان بە هەوڵی نهێنیی ئەمریکا و هاوپەیمانانی بۆ داکۆکی کردن لە تاقمە تیرۆریستییەکان لەسوریا وتیشی : قسەکانی دوناڵد ترامپ سەبارەت بەوەی ئێران نابێ لە شکستی داعش قازانج بەرێ، پێداگرییەکە لەسەر داکۆکی سەرۆکی ئەمریکا لە تاقمی تیروریستیی داعش.