ته‌مووز 18, 2018 16:47 Asia/Tehran
  • ویلایەتی: سیاسەتی ستراتژیی ئێران لە ناوچەکەدا نەگۆڕە

ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێوتەنەوەیی ، بە دەربڕینی ئەمەی کە سیاسەتی ستراتژیی ئێران لە ناوچەکەدا نەگۆڕە، وتیشی: ھەر چۆن ئێران لە سەر بانگھێشتی سووریاو عێراق چووەتە ئەو وڵاتانە، ھەر ئاواش دەتوانێ یارمەتیی یەمەن بدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی فارس، عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێوتەنەوەیی کە حەوتەی ڕابردوو بە مەبەستی دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی ڕووسیا سەردانی مۆسکۆی کرد بوو، لە وتووێژێ لەگەڵ کەناڵی ڕاشاتودەی بە دەربڕینی ئەمەی کە سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ ڕووسیا، ھیچ پەیوەندیەکی بە گەشتەکەی ئەم دواییەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی بۆ مۆسکۆ نەبووە، پێی داگرت:ئەگەر ئێران و ڕووسیا لە سووریا بچنە دەرەوە، ئەمریکاو ڕژێمی زایونی لە سەر داکۆکیکردنیان لە تاقمە تیرۆریستەکانی سەقامگرتووی ئەو وڵاتە بەردەوام دەبن.

عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ، تیشکی خستە سەر ئەمەی کە ئێران بەس بە پێی داخوازیی دیمەشق لە سووریا دەکشێتەوە، وتیشی: یەک نەگرتنەوەی بیروڕاو یان سەربەخۆ بوون و جیاوازیی سیاسەتی ئێران و ڕووسیا لە بارەی سووریاوە بابەتێکی ئاساییە، بەڵام خاڵی ھاوبەش و ھاوکارییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا لە سووریا زۆرە.

ناوبراو وتیشی: بوونی ئێران لە سووریا پەیوەندیی بە ئەمریکاو یان وڵاتانی ڕۆژئاواو یان بڕێک لە وڵاتانی ناوچەکەوە نییە و ئێران لە سەروەری، دەوڵەت و گەلی سووریا داکۆکی دەکات.

عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پێشی داگرت: داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەڵس و کەوتێکی پڕکێشانەی لە جیھاندا ھەیەو ئێران نەیاری ھەرچەشنە پاوانخوازی و دەستەڵات ویستیی ئەمریکاو یان ھەر وڵاتێکی دیکەیە.

سەرپەیڤ