ته‌مووز 20, 2018 11:54 Asia/Tehran
  • فەرماندەی ئەرتەشی ئێران لە سنە: ئەرتەشی ئێران لە باڵاترین ئاستی ئامادە باشی دایە

فەرماندەی ئەرتشی ئێران وتی: ئەرتشی ئێران لە ژێر چاودێڕی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە بانترین ئاستی ئامادە باشی دایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهربە گێڕانەوە لە بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی لەشکەری ۲٨ وشکانی کوردستان، سەر لەشکەر سەید عەبدولڕەحیم موسەوی، فەرماندەی گشتی ئەرتەشی ئێران بە هاوڕێیەتی فەرماندە باڵاکانی ئەرتەش سەردانی پادگانی شاری سنە دیداری کرد.

ئەو لە میانەی ئەم سەردانە داوتی: ئەرتشی ئێران لە ژێر چاودێڕی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە باڵاترین ئاستی ئامادە باشی دایە.

موسوی جەختی کرد ؛ دوژمن لە یەکگرتوویی سپا و ئەرتشی ئێران دەترسێت و بەردەوام لە دوای ئەوەن ناکۆکی بنێنەوە و لە ڕێگەی توڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئاژاوەگێڕی بکەن. بەڵام خەڵکی ئێران و هێزە چەکدارەکانی هەرگیز دەست لە یەکگرتووی هەڵناگرن.

ئەو ئاماژەی دا: ئێمە دەبێت لە بەرانبەر هەموو جۆرە خۆسەپاندنێک چ سەربازی، سیاسی، ئابووری و فەرهەنگی بەرگری لە خۆمان  بکەین.

سەرۆکی ئەرتەشی ئێران لە کۆتایدا وتی: هێزەکانی ئێران هەمیشە گیان فیدا بوون و بە کەمترین ئاسانکاری ئیشان کردووە و کێشەکانیان بە دڵفراوانی قبوڵ کردووە. ڕاست ئەوەیە کە ئاسانکاری زیاتر بۆ ئەندامانی ئەرتەش بکرێت.