ته‌مووز 20, 2018 12:05 Asia/Tehran
  •  ڕۆحانی؛ وتەکانی ترەمپ لە وتاردانەکەی کۆڕی گشتیدا لە گەڵ داواکارییەکەی نایەتەوە

سەرچاوەیەکی ئاگادار سەبارەت بە داواکاریی ترامپ بۆ دیدار لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئێران، وتی: حەسەن ڕۆحانی لە وەڵامی ئەو داواکارییە وتبووی کە وتەکانی ترامپ لە وتەدانی لە کۆمەڵەی گشتیدا هیچ لە گەڵ داواکارییەی ناخوێنێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژنامەی "شرق" لە ژمارەی ئەمڕۆ ڕاپۆرتێکی بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار سەبارەت بە وردەکارییەکانی ٨ جار داواکاریی ترامپ بۆ دیدار لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئێران بڵاو کردەوە و دەنووسێت: بەرپرسێکی ئاگادار لە تیمی سەرۆک کۆماری لە نیۆیۆرک ڕایگەیاند کە "چەند جار لە لایەن تیمی دۆناڵد ترامپ بۆ دیدار لە گەڵ ڕۆحانی پەیوەندی تەلەفونیمان بۆ کرا و تەنانەت پەیامیشیان بۆ ناردین".

ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشی کردەوە: ئەو پەیوەندی و پەیامانە ڕێک دوای وتەدانەکەی دۆناڵد ترامپ ئەنجام درا، کە حەسەن ڕۆحانی لە وەڵامدا وتی لێدوانەکانی ترامپ لە وتەدانی لە کۆمەڵەی گشتیدا هیچ لە گەڵ داواکارییەی ناخوێنێتەوە. ڕۆحانی لە سەر ئەو بڕوایە بوو کە ئەو شێوەیەکی دروست بۆ پێشنیاری دیدار نییە ئاوەها کە لە بە ئاشکرا سووکایەتی بە وڵاتێک بکەی و پاشان پێشنیاری دیداریش بدەی.

بە گوێرەی ئەو بەرپرسە ئاگادارە، هەوڵی تیمی ترەمپ بۆ پەیوەندی و دیدار لە گەڵ ڕۆحانی لە هەمان رۆژی یەکەمی کۆڕی گشتیی ساڵی رابردوو و پاش وتەدانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەنجام دراوە.