ته‌مووز 20, 2018 15:59 Asia/Tehran
  • پێداگریی وتاربێژی نوێژی هەینی تاران لەسەر بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی

وتاربێژی نوێژی هەینی تاران خوازیاری بەرنگاربوونەوەی بەبڕشتانە لە گەڵ هەرچەشنە گەندەڵیەک بوو .

ئایەتوڵڵا ئەحمەد خاتەمی بە ئاماژە بە دیداری ئەم دواییانەی سەرۆک کۆمار و ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران لە گەڵ رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی و راسپێریەکانی بەڕێزیان لە مەڕ پاراستن و بەهێزکردنی ورەی شۆڕشگێڕانە ، پشت بەستن بە پتانسێلەکان و بەرهەمی نێوخۆیی ، جێبەجێ کردنی سیاسەتەکانی ئابووری خۆڕاگرانە  گوتی : دەبێ لە گەڵ هەرچەشنە گەندەڵیەک خەبات بکرێ بەتایبەت ئەو گەندەڵکارانەی کە دەستدرێژی دەکەنەسەر سامانی گشتیی  .

وتاربێژی نوێژی هەینی تاران جەختی کردەوە : لە هەڵسوکەوت لە گەڵ گەندەڵکاران ، پێودانگ تەنیا یاسایە و دەبێ لە گەڵ گەندەڵکاران لە هەر جێگە و پلەیەک دابن بەبڕشتانە هەڵسوکەوت بکرێ .

ئایەتوڵڵا خاتەمی بە ئاماژە بەوەی کە بۆ نەهێشتنی گەندەڵی چاوەدێری ئاشکرا و نهێنی دەمودەزگاکانی چاودێری پێویستە جەخی کردەوە : دەبێ بەو خەڵکەی کە خاوەنانی سەرەکیی نیزامن راپۆری شەفاف و ڕاشکاوانە و ورد بدرێ .

ئایەتوڵڵا خاتەمی لە درێژەی خوتبەکانی نوێژی هەینی ئەمڕۆی تاران ، دیپلۆماسی حکومەتی لە هاریکاری لە گەڵ وڵاتانی جیاجیا بە بنەمای دەستووری کوماری ئیسلامی زانی و گوتی : بەپێی سیاسەتی عیززەت ، حیکمەت و مەسڵەحەت دەبێ لە گەڵ هەموو وڵاتانی دونیا پێوەندی بگیرن و نێردراوانی ئەم دواییانەی سەرۆک  کۆمار بۆ وڵاتانی جیاجیا بە مەبەستی گەیاندنی هەڵوێستی نیزام ، لەسەر ئەم بنەمایە بووە .