ئەمریکا بە نیازی بایکوت کردنی دەنگ و دیمەنی کۆماری ئیسلامی ئێران
ئەمریکا بە نیازە بە بایکوت کردنی هەرچی زۆرتری ڕادیو تەلەفیززونی کۆماری ئیسلامی ئێران ، ڕەوتی یەک لایەنەیی دژە ئێرانی خۆی و هاوپەیمانەکانی توندتر بکاتەوە .
بە گوێرە ی ڕاپۆڕتی بنکەی هەواڵیی ڕۆژنامەی "واشنگتون فری بیکن " هێندێک لە نوێنەرانی کونگرەی ئەمریکا و چالاکانی گرووپێکی لابی دژە ئێرانی داواین لە مایک پومپێئو وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کرد کۆتایی بدات بە سیاسەتی چەن ساڵەی خۆی کە بەر دەگرێت بە بایکوتی ڕاادیو تەلەفیزوین ئێران . ئەو گرووپە گۆشاری ئەمریکاییە داوای لە پومپێئو کردووە بە هەر جۆرێک کە بووە بەر بگرێت بە بڵاو بوونەوەی بەرنامەکانی ڕادیو تەلەفیزیونی کوماری ئیسلامی ئێران لە دەرەوەی وڵات . بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە بڵاو بوونەوەی بەرنامەکانی سەتەلایتی " ئای ئار ئای بی " لەمپەرێکی جیدیە لە سەر ڕێگای پەرەی بشێویەکانی ئەگەریی کە دەوڵەتی ئەمریکا و نەیارانی حیسابیان لە سەری دەکرد . مێدیاکان پێشتر ڕاپۆڕتیان دابوو کە ڕادیو تەلەفیزونی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی 2013 وە لە ڕیزی بایکوتەکانی ئەمریکا دا بووە بەڵام هەم دوناڵد تڕەمپ و هەم باراک ئوباما ، سەرۆک کۆماری ئێستا و سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا بە واژۆ کردنی بڕیاری جێ بە جێ نەکرانی بایکوتەکان هەر 180 ڕۆژ جارێک ، جێ بە جێ نەکرانی ئەو بایکوتانەیان هەڵپەساردووەتەوە . لە کاتی گەیشتنی کاتی درێژ کردنەوەی ئەو پرسە لە مانگی ژانویە ڕۆژنامەی گاردیەن بانگەشەی کرد بوو تڕەمپ بە نیازە بڕیاری جێ بە جێ نەکرانی بایکوتەکان بۆ> ڕادیو تەلەفیزیون واژو نەکات و بایکوتەکان دژی ئەو ڕێکخراوەیە چالاک بکات . هەوڵی بڕێک لە نوێنەرانی کونگرە ی ئەمریکا بۆ بەرگرتن لە بڵاو بوونەوەی بەرنامەیکانی ڕادی. تەلەفیزویونی کوماری ئیلامی ئێران لە حاڵێکدا ئەنجام دەبێت کە بەرنامەکان کاناڵەکانی دەرەوە سنووری ئەو ڕێکخراوەیە لە هەموو وڵاتانمی جیهان کاریگەری بووە و سەرانی ئەمریکا تەحەموڵی بڵاو بوونەوەی ئەو بەرنامانە ناکەن . ئێستاکە 12 کاناڵی تەلەفیزونی و 34 ڕادیو بە زمانە جۆراوجۆری جیهان لە بەشی دەرەوەی سنووری ڕادیو تەلەفیزوینی ئێران چالاکە .