ته‌مووز 21, 2018 17:53 Asia/Tehran
  • قایمقامی مەریوان:

قایمقامی مەریوان لە ڕۆژاوای ئێران وتی: گرووپی تیرۆریستی و دژە شۆڕشی ناسراو بە پەژاک، بەرپرسایەتی پەلامارە تیرۆریستییەکەی سەرلەئێوارەی دوێنێ هەینی نزیک ئاوایی"دەری" گرتە ئەستۆ.

پەیوەندییە گشتییەکانی پێگەی سەربازی هەمزە سەیدوشوهەدا(ع) ی هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند: لە پەلاماری سەرلەئێوارەی دوێنێ هەینی شەڕخوازان و تیرۆریستانی دژە شۆڕش و سەربە ئیستکباری جیهانی بۆسەر پێگەی سنووریی "حمزە سیدالشهدا(ع)" ی هێزی زەوینیی سپای پاسداران لە ئاوایی "دەری"ی مەریوان و پاشان تەقینەوەی جبەخانە، دە کەس لە هێزە ئاسایشییەکان شەهید کران.

لەو تێکهەڵچوونەدا ژمارێک تیرۆریست کوژران و ژمارێکیش بریندار بوون ویان هەڵاتن.

"محەممەد شەفیعی" قایمقامی مەریوانی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەری ئیرنا، دڵنیایی دا؛ هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران تۆڵەی شەهیدانی ئەو پەلامارە لە گرووپە ڕەشەکوژە دوژمنکار و دژە شۆڕشەکان دەستێنێتەوە.

پەژاک، گرووپێکی چەکدار و تیرۆریستییە کە لەلایەن پەکەکە وە و بۆ ئەنجامدانی جم و جۆڵی تیرۆریستی لەناوچەو ئێران پێکهاتووە.