ته‌مووز 23, 2018 10:56 Asia/Tehran
  • فەلاحەت پیشە: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هیچ بایکۆت و هەڕەشە و گوڕەشەیەک ناترسێ

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەوپەڕی هێز و دەسەڵاتەوە سیاسەتی دەرەوەیی و نێودەوڵەتیی و ناوچەیی خۆی دەباتە پێشەوە و لە هیچ بایکۆتێکیش ناترسێ.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مەجلیس؛ "حشمەتوڵلا فەلاحەت پیشە " جەختی کرد: پێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان ، دەسەڵاتە دژبەرەکانی لێدەرچێ ، بەردەوامە بەڵام لەگەڵ ئەمریکا لە چوارچێوەی هەنگاوی بەرامبەر دەجوڵێتەوە.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە فەرمانبەرێتیی سەرۆکی "گرووپی تایبەتی هەنگاوی دراوی" (FATF) بۆ داسەپاندنی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران، وتی: ئەمریکاییەکان هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی بایکۆتەکانیان بە نێودەوڵەتی نیشان بدەن و لەم ئاراستەیەدا دزە و دەسەڵاتی خۆیان لە بواری جۆربەجۆر و کۆنڤانسیۆنەکاندا بەکار دێنن بۆ ئەوەی بایکۆتی دژ بە ئێران بێتە ئاراوە.

لێژنەی ئەمریکایی بە سەرۆکایەتیی "مارشال بیلینگسێلیا" Marshall Billingslea جێگری وەزیری خەزانەداریی ئەمریکا لە کاروباری بەرەنگاربوونەوەی دابینی دراویی تیرۆریزم و تاوانکاریی دراوی، ئەمدواییە بۆ گەیاندنی  بایکۆتەکانی ئێران بە قۆناغی جێبەجێ کران سەردانی ئانکارای کردووە.

فەلاحەت پیشە ڕاشکاوانە رایگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران تا ئەو جێگای کە قازانج و بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران دابین بکرێ لەگەڵ FATF هاوکاری دەکات و  ئێران لە ڕاستیدا بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی ئەو کردەوە و ئاکارانە ، بەڕادەی پێویست ئەزموونی بە دەست هێناوە.