ئاب 08, 2018 14:01 Asia/Tehran
  • زەریف: ئەمریکا بە هۆی کردەوەکانی ئێران تەواو تووشی چەق بەستوویی بووە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: جیهان دانی بەو راستییە داناوە کە کردەوەکانی چەن ساڵی ئەمدواییەی ئێران لە بواری سیاسەتی دەرەوەییدا، ئەمریکای لە بواری پێوەندیی نێودەوڵەتییەوە بەرەوڕووی چەق بەستوویی کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا؛ "محەممەد جەواد زەریف" لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی ئێران دەیلی سەبارەت بە دانوستانەکانی ئێران و گرووپی ١+٤ (ئینگلیز، فەرەنسا، ڕووسیا، چین و ئەڵمان) سەبارەت بە هەگبەی پێشنیاریی بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی وتیشی: ئەم هەگبەیە پرۆسەی بانکی بۆ سات و سەودای دراویی ئێران، فرۆشتنی نەوت، چالاک کردنەوەی کۆمپانییە چکۆلە و مامناوەندییەکان، بووژاندنەوەی یاسای پێشگری بە جێبەجی کرانی بایکۆتەکان (یاسای داخستنی بایکۆت) و دەرکردنی ئیزنی بانکی سەرمایەنانەوەی ئەورووپا دەگرێتەوە کە ئەنجامەکەیشی تەریک کەوتنەوەی ئەمریکایە.

وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕادەست کرانی ٥ فڕۆکەی ATR بە ئێرانی بە ئەنجامی  هەوڵەکانی دەوڵەتانی ئەورووپایی و گوشاریان لە سەر ئەمریکا زانی و ڕاشکاوانە رایگەیاند: ئەورووپا لە ڕێگایەکی درووستدا هەنگاو  هەڵدەگرێ بەڵام پرۆسەی گەیاندنی ئەو هەوڵانە بە قۆناغی جێبەجێ کران دەبێ خێراتر چاکسازیی تێدا بکرێ.

زەریف سەبارەت بە پێشنیاریی ئەمریکاییەکان بۆ دانوستان لەگەڵ ئێرانیش وتی: متمانە کردن بە ئەمریکا بەتایبەت دەوڵەتی نوێی ئەم وڵاتە درووست نییە و دەبێ بزانین ئەمریکاییەکان تا چ ڕادەیەک ئامادەن بۆ ئەوەی هەڵەکانی ڕابردوویان قەرەبوو بکەنەوە و دیسان دووپاتیان نەکەنەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە ئێران هۆگری پارێزرانی ئاسایش و پاوەجێی لە ناوچەکە بووە و دژ بە گرووپی تیرۆریستیی داعش و توندڕەوی لە ناوچەکە شەڕی کردووە، راشکاوانە ڕایگەیاند: ئێران پێشوازیی کردووە لە وتووێژ لەگەڵ وڵاتانی ناوچە و پێشنیاری وەڕێخرانی کۆڕێکی کردووە بۆ دانوستانی ناوچەیی لە کەنداوی فارس.

سەرپەیڤ