ئاب 09, 2018 09:24 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: بەهێزتر کردنی پێوەندییەکانی تاران- ئیسلام ئاباد لە هەموو بوارێکدا پێویستە

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، قووڵتر و بەربڵاوتر کردنی پێوەندییەکانی تاران - ئیسلام ئاباد لە هەموو بوارەکاندا لەوان بواری ئابووریی بە پێویست زانی و جەختی کرد: ئێران و پاکستان هاوڕێی ستراتژیکی یەکترین.

"حەسەن ڕۆحانی" ڕۆژی چوارشەممە لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ " عمران ئەحمەد خان نیازی" ڕێبەری پارتی "تەحریک ئینساف "ی پاکستاندا بە پیرۆزبایی کردنی سەرکەوتنی ئەم پارتە لە هەڵبژاردنی سەرانسەریی پەرلەمانی پاکستان هیوای خواست: لە چاخی نوێدا پێوەندیی زۆر نزیکتر و دۆستانەتر لە نێوان دوو وڵات بێتە ئاراوە.

ڕۆحانی هەروەها بە ئاماژە بە لێدوانەکانی ڕێبەری پارتی تەحریک ئینسافی پاکستان سەبارەت بە گرینگایەتیی پەرەپێدرانی پێوەندیی ئابووریی نێوان تاران و ئیسلام ئاباد وتیشی: دوو وڵات دەبێ پێشکەوتنێکی بەرچاو لە پێوەندیی ئابووریی و بازرگانی نێوانیان بێننە ئاراوە.

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها "عمران ئەحمەد خان نیازی"ی بانگهێشت کرد بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەکانی کۆڕی دیالۆگی هاوکاریی ئاسیا کە بڕیارە مانگی ئۆکتۆبەر لە تاران بەڕێوە بچێ.

"عمران ئەحمەد خان نیازی"یش لەو پێوەندییە تەلەفوونییەدا بە ئاماژە بەوەی کە پاکستان خوازیاری پێشکەوتنێکی بەرچاو لە پێوەندییەکانی لەگەڵ ئێراندایە بەتایبەت لە بواری بازرگانییەوە، ڕایگەیاند: بە دڵنیاییەوە دەڵێم کە پێوەندییەکانی دوو وڵات زیاتر لە رابردوو قووڵ و بەربڵاو دەبێ و پاکستان گرینگایەتییەکی یەکجار زۆردەدات بە بەهێزتر کردنی پێوەندییەکانی لەگەڵ ئێراندا.

ڕێبەری پارتی "تەحریک ئینساف "ی پاکستان هەروەها جەختی کرد: بێ گومان لە کۆبوونەوەکانی کۆڕی دیالۆگی هاوکاریی ئاسیا لە تاران بەشداری دەکات.

سەرپەیڤ