ئاب 09, 2018 16:45 Asia/Tehran
  • لاریجانی : ئەمریکیەکان هیچکات وادە وبەڵینەکانی خۆیان جێ بەجێ ناکەن

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ،وتی: ئەمریکیەکان کاتی وتووێژ باش قسە دەکەن بەڵام کاتی بەجێ هێنانی هیچکام لە وادە وبەڵینەکانیان جێ بەجێ ناکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مەجلیس " عەلی لاریجانی " سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە دیدار وچاوپیکەوتنی" ڕی یونگ - هو " وەزیری دەرەوەی کوریای باکوور لە تاران ، بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەمریکیەکان پێبەندی وادەو بەڵینەکانی خۆیان نین، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشینەی وتووێژو دانۆستان لەگەڵ ئەمریکای هەیە و وادەوبەڵینەکانی ئەمریکایش لەم بوارە دا دیاری کرا،بەڵام ئەوان هیچکات پێبەندی وادەو بەڵینەکانیان نەبوون. سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران پیداگری کرد: ئەمریکیەکان لەکاتی وتووێژ ودانوستان باش قسە دەکەن و باسی داهاتووی ڕووناک دەکەن ، بەڵام کاتی جێ بەجێ کرانی هیچکام لە وادەو بەڵینەکانیان بەجێ ناهێنن. سەرۆکی هێزی یاسادانەری ئێران ، هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە تاران لە پەرەی هاوکاریەکانی سیاسی ودوولایەنە لەگەڵ پیونگ یانگ پێشوازی دەکات وتی: کۆماری ئیسلامی بەرژەوەندیی کوریای باکوور لە بەربەرەکانێ لەگەڵ دەسەڵاتە زاڵمەکان دەبینێتەوە.

" ری تونگ هو' یش بە دەربڕینی خۆشحاڵی لە پەرەی پێوەندیی نێوان کوریای باکوور وئێران لە یارمەتیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئەو وڵاتە لە ساڵەکانی ڕابردوو ڕێزی گرت. وەزیری دەرەوەی کوریای باکوور هەروەها بە ئاماژەدان بە وتووێژەکانی ئەم دواییەی ئەم وڵاتە لەگەڵ ئەمریکا وتی: ئەگەرچی کوریای باکوور بۆ جی بەجێ کردنی وادەو بەڵینەکانی خۆی لە وتووێژلەگەڵ ئەمریکا، چەک داماڵینی لەپێش گرتووە، بەڵام زانستی ناڤۆکی خۆی دەپارێزێت ، چون دەزانێ ئەمریکیەکان دۆژمنایەتی خۆیان وەلا نانێن.

سەرپەیڤ