ئاب 09, 2018 18:39 Asia/Tehran
  • ڕەحمانیی فەزڵی: ئەمریکا دەبێ لە گەلی ئێران داوای لێبوردن بکات

وەزیری نێوخۆی ئێران ڕایگەیاند: ئەمریکا دەبێ بگەڕێتەوە بۆ بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام بە فەرمی لە گەلی ئێران داوای لێبوردن بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، عەبدوڕڕەزا ڕەحمانیی فەزڵی وەزیری نێوخۆی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە پارێزگای یەزدی ناوەڕاستی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە دوژمنایەتییە ئاشکراکانی ئەمریکا لەگەڵ گەلی ئێران و کشانەوەی یەک لایەنەو نایاسایی ئەو وڵاتە لە ڕێککەونی بەرجام وتیشی: کاربەدەستانی ئەمریکی قەت جێگای متمانەنین و لەم ڕووەوە ھیچ دانوستانێکی دووبارە لەگەڵ ئەمریکادا ناکرێت.

عەبدوڕڕەزا ڕەحمانیی فەزڵی وەزیری نێوخۆی ئێران  وتیشی: کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی نێونەتەوەیی بەرجام و ھاوسۆزی نەکردنی دراوسێکانی ئێران و کۆمەڵێکی زۆری وڵاتانی جیھان لەگەڵ ئەو ھەنگاوەی ئەمریکا، کەش و ھەوایەکی زوڵاڵتری لە ڕووی ھاوکارییەکانی داھاتووی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا پێک ھێنا.

وەزیری نێوخۆی ئێران  بە دەربڕینی ئەمەی کە کاربەدەستانی ئەمریکی بەردەوام بە نیازی سست کردنی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوەن، وتیشی: دوای تێپەڕینی چل ساڵ لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ، بە بایکۆتی نەوت ھەڕەشە لە ئێران ناکرێت.

عەبدوڕڕەزا ڕەحمانیی فەزڵی وەزیری نێوخۆی ئێران وتیشی: دوژمن بە سیستێمی بەھێزی پڕوپاگەندەو میدیایی بە دووی دروست کردنی بشێوی و ناھێمنی لە نێوخۆی ئێراندایە بۆ ئەوەی بچوکترین گرفتی نێوخۆیی گەورە کاتەوە.

سەرپەیڤ