ئاب 11, 2018 13:15 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: تەلەبیب بەرگەی زەبرەکانی موقاوەمەی فەلەستین ناگرێ

یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بۆکاروباری نێودەوڵەتی، وتی: رژیمی زایۆنی دەبێ بزانێ کە درێژەدان بە پەلامارەکانی بۆسەر غەززە ناتوانێ هەردەم بە داوای ئاگربەس، بەڕێوەببات.

حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان رۆژی هەینی لەسەر پەیجەکەی لە توئیتەر، بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە تەلەبیب بەرگەی زەبرەکانی موقاوەمەی فەلەستین ناگرێ، وتی: ڕەفتاری بێنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی هەمان سیاسەتی گزیکارانەی" لێبدەو هەڵێ" یە، بەڵام هەردەم هەل بۆ دەربازبوون وهەڵاتن ناڕەخسێ.

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای رژیمی زایۆنی شەوی چوارشەممەو رۆژی پێنج شەممە چەند جار ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززەیان بۆردومان کرد کە لەو پەلامارانەدا چوار فەلەستینی شەهیدو لانیکەم چل کەس بریندار بوون.

لەوەڵامی دەسدرێژکاریی ئاشکرای فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنی، هێزە خۆڕاگرەکانی فەلەستینیش لانیکەم٢٢٠ ڕۆکێتیان گرتە سەرزەوینە داگیرکراوەکان کە بەهۆیەوە، ژمارێک لە شارۆچکە نشینانی زایۆنیست بریندار بوون.

سەرپەیڤ