ئیدانە کرانی کردەوەی دژە ئێرانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دیمەشق
کۆڕێک لە خەڵکی سووریا و ئێراقیەکانی دانیشتووی ئەو وڵاتە بە کۆبوونەوە لە بەردەم باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق کردەوەی دژە ئێرانی دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکایان ئیدانە کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی ئیرنا ، بەشدار بووان لەو کۆبوونەوە ، هاودەنگی خۆیان لە گەڵ نەتەوە و دەوڵەتی ئێران ڕاگەیاند و کردەوەی یەک لایەنەی ئەمریکا بۆ چوونە دەر لە بەرنامەی کۆ هەنگاو بەرجامیان ئیدانە کرد . جەواد تورک ئابادی باڵوێزی ئێران لە سووریا بە ڕێز گرتن لە لاگری نەتەوەکانی ناوچە لە کۆماری ئیسلامی ئێران وتی : لاگری جەماوەریی لە ئێران نیشاندەری پێگەی بەرزی ئەو وڵاتە بۆ لاگری لە مەزلوومانە . موحەمەد مووسەوی نوێنەری بزووتنەوەی نوجەبا لە سووریاش وتی : کوماری ئیسلامی ئێران هەڵوێستگەلی ڕوونی لە هەمبەر وڵاتانی دیکە دا هەیە و بە باشی لە خەڵکی بێ دەرتانی ناوچە لاگری دەکات . وەزارەتی دەرەوەی سورویاش هەفتەی ڕابردوو کردەوەی دژە ئێرانی سەرۆک کۆماری ئەمریکای ئیدانە کرد و جارێکی دیکە جەختی کرد لەسەر پەیوەدی باشی ئەو وڵاتە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو بوارەکاندا . دوناڵد تڕەمپ سەرۆکی کۆماری ئەمریکا هەشتەمی مەی 2018 بە دووپات کردنەوەی تومەتە بێ بنەماکانی دژی ئێران ، چوونە دەری واشنگتون لە بەرجام و گەڕانەوەی بایکوتەکانی ناڤۆکی دژی ئێرانی ڕاگەیاند . تڕەمپ دووشەمە شەشی ئووت لە فەرمانێکدا بڕێک لە بایکوتەکانی نا یاسایی ئەو وڵاتە دژی ئێرانی لە بەشی تڕوموبیل سازی و زێر داسەپاندەوە .