ئاب 13, 2018 16:31 Asia/Tehran
  • عێراقچی: بەڵێنی سیاسی ئوروپا لەمەڕ پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەروا بەهێزە

یاریدەری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بەڵێنی سیاسیی ئوروپا بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەروا بەهێزەو دانوستان بۆ گەیشتن بە ڕێکارە پراکتیکییەکان بەردەوامە.

لێدوانەکانی عەبباس عێراقچی ئەمرۆ دووشەممە بەبڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆ لەسەر پەیجی ئینستاگرامەکەی و لەدیدار لەگەڵ باڵوێزانی وڵاتانی ئوروپایی لەتاران، بڵاو بووەتەوە.

وڵاتانی ئوروپایی پاش ڕاگەیاندنی چوونەدەری یەکلایەنەو نایاسایی ئەمریکا(هەشتی مای) لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، خوازیاری پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە بوون و داواشیان لە ئێران کرد، سەرباری چوونەدەری واشنگتۆن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، پێبەندی ئەو ڕێککەوتنە بێ.

دانوستانەکانی ئێران و وڵاتانی ئوروپایی بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، سوودوەرگرتنی ئێران لە تایبەتمەندییەکانی ئەو ڕێککەوتنەو بەرەوڕووبوونەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا هەروا بەردەوامە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەشی ئاگۆست لە فەرمانێکدا هەندێ ئابلۆقەی نایاسایی ئەو وڵاتە لەدژ ئێرانی لە کەرتی ئۆتۆمبیل سازی و زێڕ گەڕاندەوە.

سەرپەیڤ