ئاب 14, 2018 12:07 Asia/Tehran
  • بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک که‌نگاوری کرماشانی له‌رانده‌وه‌

چه‌ند خوله‌ک به‌ر له‌ ئێستا بۆمه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌ گه‌وره‌یی ۳.۱ ڕیشتر شاری که‌نگاوه‌ری له‌ پارێزگای کرماشان له‌رانده‌وه‌.

به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بۆمه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌ گه‌وره‌یی ۳.۱ ڕیشتر له‌ کاتژمێر ۰۷:۳۷:۴۶.۳، ئه‌مڕۆ به‌یانی شاری که‌نگاوه‌ر له‌ کرماشانی له‌رانده‌وه‌.

به‌ پێی ڕاگه‌یاندنی ڕێکخراوی ژێئۆفیزیکی زانکۆی تاران ئه‌م بۆمه‌له‌رزه‌ له‌ پانایی ۳۴.۴۹۰ و درێژایی ۴۷.۸۷۹ و له‌ قوڵایی ۷ کیلۆمه‌تری زه‌وی ڕووی داوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ زیانه‌کانی ئه‌م بۆمه‌له‌رزه‌ تاکوو ئێسته‌ هیچ هه‌واڵ و زانیارییه‌ک بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه‌.