ئاب 14, 2018 16:23 Asia/Tehran
  • هەڵبژێردرانی رۆژی لەدایکبوونی

یەکێتی نێودەوڵەتیی ئەنجومەنەکانی بیرکاریی جیهان لەسەر پێشنیاری لێزنەی ئافرەتانی ئەنجومەنی بیرکاریی ئێران، سێی مانگی مای، ڕۆژی لەدایکبوونی خوالێخۆشبوو "مریەم میرزاخانی" وەک ڕۆژی جیهانیی ژن لە بیرکارییدا ناونا.

"موژگان مەحمودی" سکرتێری لێژنەی ئافرەتانی ئەنجومەنی بیرکاریی ئێران لەوتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا) وتی: پێشنیاری لێژنەی ئافرەتانی ئەنجومەنی ریازیی (بیرکاری) ئێران بۆ یەکێتی جیهانیی ئەنجومەنەکانی بیرکاریی جیهان، لەمەڕ ناودێرکرانی رۆژی جیهانیی ژن لە بیرکاریی لە کۆڕی گشتیی ٣١ی ژوولای پەسەند کرا.

مریەم میرزاخانی بیرکاری زانی ئێرانی و مامۆستای زانکۆی ستنفۆرد، لەساڵی٢٠١٤ وەک یەکەم ژن، میدالیای فیڵدز وەک باڵاترین خەڵات لە بیرکاریدای بەخۆتەرخان دا.

ئەو بلیمەتە بیرکاری زانەی ئێران و جیهان پاش چوار ساڵ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی شێرپەنجە، ساڵی ڕابردوو ماڵئاوایی لەژیان کرد.

سەرپەیڤ