ئاب 14, 2018 17:36 Asia/Tehran
  • کرانەوەی دەروازەی سنووریی خەسرەوی بۆ زیارەتکارانی ئەربەعین

فەرماندەری سنوورڤانیی هێزی پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی ئێراق ڕێککەوتن کراوە بۆ کرانەوەی سنووری خەسرەوی لە ڕۆژانی بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی ئەربەعینی حوسێنێ.

سەرتیپ قاسم ڕەزایی فەرماندەری سنوورڤانیی هێزی پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لەدیدار لەگەڵ حامید عەبدوڵڵا ئیبراهیم ئەلحوسێنی فەرماندەری پۆلیسی گشتیی ئێراق لە تاران ، ڕێزی گرت لە هاوکاریی حکومەتی ئێراق بۆ بەڕێوەبرانی هەرچی شیاوتری ڕێپێوانی مەزنی ئەربەعینی حوسێنی و ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی زیارەتکاران بەمەبەستی بەشداربوون لە ڕێوڕەسمی ئەربەعین.

فەرماندەری سنوورڤانیی هێزی پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بە بەڵێنیەکانی ئێران و ئێراق و سنوورڤانیی دوو وڵات و بەرپرسایەتییە هاوبەشەکان، وتی: ئێران وئێراق ١٦٠٠کیلۆمیتر سنووری هاوبەشیان هەیە بۆیە، بەڕێوە چوونی دانیشتنی دوو قۆڵیی حاشاهەڵنەگرە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، فەرماندەرانی سنوورڤانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئێراق، ڕێککەوتننامەی هاوکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی هاوبەشی جم و جۆڵی تیرۆریستان و ئاژاوەگێڕان و قاچاخچیان مۆر کرد.

حامد عەبدوڵڵا ئیبراهیم ئەلحوسێنی فەرماندەری هێزی پۆلیسی گشتیی ئێراق کە لەسەرووی شاندێکدا سەردانی تارانی کردووە، تائێستا لەگەڵ سەرتیپ عەلی عەبدوڵڵاهی یاریدەری ڕێکخەری ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرتیپ حوسێن ئەشتەری فەرماندەری هێزی پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران دیدار و وتووێژی کردووە.

سەرپەیڤ