پلەی دووهەمی ئێران لە بەشی ئاسمانگەڕیی ناوچەی رۆژاوای ئاسیا
سەرۆکی ناوەندی نیشتمانیی فەزایی بەشی زانستی و تەکنۆلۆژیای سەرۆک کۆماریی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبواری ئاسمانگەڕیی پلەی دووهەمی ناوچەکەی لەدەست دایە.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی فارس، مەنوچێهر مەنتقی سەرۆکی ناوەندی نیشتمانیی ئاسمانگەڕێی بەشی زانستی و تەکنۆلۆژیای سەرۆک کۆماریی ئێران وتی: بەپێی ئەنجامەکانی لێکدانەوەکان، ئێران لەبواری هاویشتن و ژێرخانەکان پلەی دووهەم، لەزانستی دۆزینەوەدا پلەی دووهەم، لە بەشی هەڵسەنگاندن لەڕێی دوورەوە پلەی پێنجەم، لەبواری بەدالە، پلەی حەوتەم، لە بەشی تەکنۆلۆژیاکانی سەتەلایت پلەی پێنجەم و لەبەشی ئاسمانگەڕیی پلەی دووهەمی لەناوچەدا بەخۆی تەرخان داوە.
مەنتقی، گەشەی ئێران لەمەڕ دەس خستن و گەشەپێدانی تەکنۆلۆژیا ئاسمانگەڕییەکانی زۆر لەئاستێکی شیاودا زانی و وتی: ڕەوتی گەشەپێدانی تەکنۆلۆژیای ئاسمانگەڕیی ئێران لەساڵی٢٠٠٦ بە ئامادەکرانی بەرنامەی ئاسمانگەڕیی یەکەم بەپێداگری لەسەر تواناسازی و ئامادەبوون لە گەردوون و ئاسمان، دەس پێ کرا کە خێرا گەشەی کردو هەروا لەوبوارەدا لەهەوڵی دەس خستنی ئەزموون و سەرکەوتنی زیاترە.