ئاب 15, 2018 13:12 Asia/Tehran
  • داکۆکیی زانایانی ئایینی سوننەی لوبنان لە ئێران

ژمارێک لە زانایانی ئایینی سوننەی لوبنان لە کۆبوونەوەیەکدا ، پشتیوانیی خۆیان لە ئێران لەهەمبەر گوشار و بایکۆتەکانی ئەمریکا راگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ئەم کۆبوونەوەیە ڕۆژی سێشەممە لە بنکەی بزووتنەوەی ئۆمەت لە بەیرووتی پێتەختی لوبنان و بە ناوی نەیارەتی دژ بە گوشارەکانی ئەمریکا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێوە چوو.

لەم کۆبوونەوەیەدا نوێنەرانێک لە هەندێ گرووپی سوننەی لوبنان، وەک بزووتنەوەی ئۆمەت، "تەوحیدی ئیسلامی"، "چاکسازی و  یەکێتی" ، لێژنەی "سوننە بۆ یارمەتیی دانی خۆڕاگری" و گرووپەکانی دیکە بەشدار بوون.

شێخ بەلال شەعبان" بەڕێوەبەری گشتیی بزووتنەوەی تەوحیدی ئیسلامی لەم کۆبوونەوەیەدا وتی شەڕی ئیستیعماریی ئەمریکا دژ بە ژمارێک وڵاتی ناوچە لە سەربازی و ئایینییەوە گۆڕدراوە بە شەڕی ئابووری.

شێخ تەلال یوسف" بە نوێنەرایەتی لە بزووتنەوەی "چاکسازی و یەکێتی"ـیش لەو کۆبوونەوەیەدا وتی:  کۆڵ نەدانی بەرەی خۆڕاگری بووە  هۆی ئەوەی ئەمریکا و هاوڕێکانی، ڕوو کەنە دوژمنایەتی کردنی پشتیوانی سەرەکیی خۆڕاگریی یانی ئێران. ناوبراو وتیشی: هەڵوەشانەوەی بایکۆتی ئەتۆمی و داسەپاندنی بایکۆتی ئابووری دژ بە ئێران لە ئاراستەی دوژمنایەتی کردنی واشینگتۆن لەگەڵ ئێرانە.

شێخ "ئیبراهیم بەریدی" سەر بە لێژنەی سوننە بۆ یارمەتیی دانی خۆراگریش وتی ئێران بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە خۆڕاگری کردووە و خۆڕاگریش گەورەترین سەرکەوتنی دژ بە دوژمنی ئییسراییلی هەبووە.

 

سەرپەیڤ