ئاب 16, 2018 09:28 Asia/Tehran
  • رۆحانی: رۆڵی هێزی ئاسمانیی ئەرتەش لە چاخی بەرەڤانیی پیرۆز، گرینگ بوو

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەور و ڕۆڵی هێزی ئاسمانیی ئەرتەش لە چاخی بەرەڤانیی پیرۆزی بەگرینگ و سەرەکی ڕاگەیاند.

حەسەن ڕۆحانی سەرلەئێوارەی رۆژی چوارشەممە بەئامادەبوون لە ماڵی سەرلەشکری فڕۆکەوان غولامڕەزا یەزد، ئازادەو گیانبازی سەتا حەفتای چاخی بەرەڤانیی پیرۆز، وتی: فیداکاری و ئیساری شەهیدان، گیانبەختکاران، ئیسارگەران، بەتایبەت فڕۆکەوانان و ھەڵۆکانی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی لەڕۆژانی بەرەڤانی پیرۆزدا ، زۆر گرینگ بوو.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: هەوڵی هێزی ئاسمانیی ئەرتەش لە ڕۆژی دووهەمی شەڕ(لەگەڵ سوپای رژیمی بەعسی ئێراق) ، بە گەشت لێدانی ١٤٠ فڕۆکە، کارێکی مەزن و ورەبەخش بوو بۆ ئێران و خەباتکاران و بووەهۆی سەرسووڕمانی جیهان، چونکە ئەوان وایان دەزانی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران لەبەرئابلۆقەو بایکۆت کران، هێز و دەسەڵاتێکی ئەوتۆی نییە.

رۆحانی، پشوودرێژی و ئیساری ئازادەکان و بەرگە گرتنی سەردەمی یەخسیریی، بەکارێکی مەزن، و بەخاوەن پاداشتیکی مەزن زانی لای کردگار.

سەرلەشکری فڕۆکەوان غولامڕەزا یەزد، ئازادەو گیانبازی سەتا حەفتای چاخی بەرەڤانیی پیرۆز، لە فڕۆکەوانانی ئازا ودلێری هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەو لەچەند هەڵمەتدا لەدژ دوژمنی دەسدرێژکاری بەعسی بەشدار بووە.

سەرلەشکری فڕۆکەوان غولامڕەزا یەزد پاش ئەوەی فڕۆکەکەی لە یەکێک لە ئۆپراسیۆنەکان، کرایە ئامانج و لەخاکی دوژمن دا داکەوت، ماوەی دە ساڵ لەزیندانەکانی رژیمی بەعس خرایە بەرئەشکەنجەو ئازار و گەییشتە پلەی بەرزی گیانبازی .

سەرپەیڤ