ئاب 16, 2018 09:33 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئێراق لە ئێران : کۆبوونەوەی بەرپرسانی دوو وڵات سەبارەت بە ئاو بەڕێوە دەچێ

باڵوێزی ئێراق لە کۆماری ئیسلامیی ئێران ، باسی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی بەرپرسانی دوو وڵاتی کردسەبارەت بە ئاو .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا، راحج  مووسەوی ڕۆژی چوارشەممە وتی:   بەرپرسانی کۆمیسیۆنی ئاوی ئێراق بەم زووانە لەگەڵ  بەرپرسانی ئێرانی لە پێوەندی لەگەڵ  ئاستی  گەیاندنی ئاو و گرفتەکانی ئەم پرسە دیدار و وتووێژ دەکەن  . 

باڵوێزی  ئێراق لە ئێران وتیشی : بەسەرنجدانی ئەوەی کە ئێرانیش لەبەر ڕەوشی  ناوچەیی و نێودەوڵەتی تووشی گرفتی  کەم ئاوییە، چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەی بەرپرسانی  دوو وڵات سەبارەت بە ئاو چارەسەرییەکی جێی ڕەزامەندیی  بۆ دوو لایەن هەبێت  . 

ناوبراو هەروەها وتی: دامەزراندنی بەنداو لە چۆمی ئەڵوەن  لەو کارە گرینگ و پێویستانە دێتە ئەژمار  هەتا ئەو ئاوەی لە تورکیا دێت نەڕژێتە دەریاوە.

سەرپەیڤ