ئاب 17, 2018 09:41 Asia/Tehran
  • ناڕەزامەندی دەربڕینی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرامبەر بە کردەوەی پۆلیسی ئاسایشتی فڕگەی تفلیسی گورجستان

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران دوابەدوای سوکایەتی کردن بە چەند ئافرەتێکی باڵاپۆشی ئێرانی لەکاتی کۆنترۆڵ کردن و پشکنینی ئاسایشتیی موسافیرەکانی گەشتی ئاسمانیی تفلیس بۆ ئەسفەھان پێی داگرت: باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تفلیس ئەوپەڕی ناڕەزامەندیی خۆی بە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی گورجستان و پۆلیسی ئاسایشتی فڕگەی تفلیس ڕاگەیاندووە.

بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند: بەدواداچوونەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تفلیس و فەرمانگەی گشتیی کونسولیی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لەم بارەیەوە بەردەوامە.

ناوبراو وتیشی: ڕاگەیەندرانی ئەوپەڕی ناڕەزامەندیی فەرمانگەی گشتیی کونسولیی بە باڵوێزخانەی گورجستان لە تاران و ناردرانی یادداشتی ناڕەزایانەی باڵوێزخانەی ئێران لە تفلیس بۆ وەزارەتی کاروباری دەرەوەی گورجستان و ھەروەھا داخوازیی ڕوونکردنەوە لە باڵوێزی ئەم وڵاتە لە تاران لەو ھەنگاوانەیە کە ئەنجامی گرتووە.

بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وتیشی: دوابەدوای ئەو کارە داوا لە کاربەڕدەستانی گورجستان کراوە وێڕای پێ و شوێنگرتنی بابەتەکە، پێش بە دووپات بوونەوەی ئاوا ھەڵس و کەوتگەلێک لەگەڵ گەشتکاران و موسافیرە ئێرانییەکان بگیردرێت.

بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ھەروەھا ھیواداری دەربڕی کە: بەو کارانەی کە کراون، پۆلیسی ئاسایشتی فڕگەی تفلیس لە ڕووی پاراستنی ڕێزی ئافرەتانی موسڵمان ئەوپەڕی وریایی بەکار بێنێ و ڕێ لە دووپات بوونەوەی وەھا کارێک بگرێت.