ئاب 17, 2018 11:22 Asia/Tehran
  • ساڵڕۆژی هاتنی ئازادەکان بۆ وڵات؛

٢٦ گەڵاوێژ ی ساڵی ١٣٦٩ ئێرانی ئیسلامی شایەتی ئامادەبوونی ئازادەکانی سەرفەراز بوو کە دوای ساڵانیی زۆر کە لە زیندانە هەژێنەرەکانی ڕەژێمی بەعسی عێراق دابوون، هەنگاویان نایە خاکی نیشتمانی ئیسلامیی خۆیان دا .

 

٢٦ گەڵاوێژ ی ساڵی ١٣٦٩ ئێرانی ئیسلامی شایەتی ئامادەبوونی ئازادەکانی سەرفەراز بوو کە دوای ساڵانیی زۆر کە لە زیندانە هەژێنەرەکانی ڕەژێمی بەعسی عێراق دابوون، هەنگاویان نایە خاکی نیشتمانی ئیسلامیی خۆیان دا .

٢٨ ساڵ لەمەو بەر، لە رۆژی بیست و شەشەمی گەڵاوێژی ساڵی ١٣٩٦ هەتاوی؛ یەکەم گرووپیی یەخسیرە ئێرانییەکان کە لە بەندەی ڕەژیمی سەدام دا بوون، هەنگاویان نایە خاکیی نیشتمانی خۆیان؛ ئێران. ئازادی یەخسیرەکان دوو هەنگاوی گرنگ بوو لە پێناو جێبەجێکردنیی بڕیارنامەی ٥٩٨ ـی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ دامەزرێندرانی ئاشتی لە نێوان ئێران و عێراق دا.

هاتنی ئازادەکان بۆ وڵات

سەدام حسەین کە لەبەر داگیرکردنی کوەیت لە ژێر گوشار دابوو، دوای قەبووڵکردنیی گڕێبەستی سنووری ١٩٧٥ ـی ئەلجەزایر ، ئازادی یەخسیرەکان و پاشەکشەی تۆکمەو تەواو بۆ سەر سنوورە نێو دەوڵەتییەکانیشی قەبووڵکرد . لە دڕێژەی شەڕی ئێران و عێراق و دوای ئەو ، یەخسیرە ئێرانییەکان لە ئۆردوگا سامناکەکانی ڕژێمی سەدام لە بارودۆخێکی ئەستەم و بڕست بر دا دەژیان و سەرەڕای ئەشکەنجە و ئازارەکانیی فەرمانبەرانی ئەم ڕژێمە ،بە هیچ کڵۆجێ بڕوایان بە شۆرش و نیزامیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەست نەدا و لە سەر بیرا بڕوای خۆیان دا پیاوانە ڕاوەستان، هەربۆیە لە کەڵتوری کۆماری ئیسلامیی ئێران دا وەک " ئازادە" ناوییان لێوە دەبەن.

بە پێچەوانەی بارودۆخی نائینسانی لە ئۆردوگاکانی یەخسیران لە عێراق، لە کۆماری ئیسلامیی ئێران ،لەگەڵ یەخسیرە عێراقییەکان بە گویرەی بنەماکانی ئیسلامی و ئینسانی هەڵس وکەوتییان دەکردەوە. هەربۆیە نزیک بە حەوت هەزار یەخسیری عێراقی  لەبەر خۆش ڕەفتاری ئێران لەگەڵ ئەوان دا و هەروەها بوونی کەشی ترس و تۆقان و دیکتاتۆری لە عێراقی ژێر ڕکێفی سەدام، لە ژێر چاوەدێری خاچی سووری جیهانی پەناهەندەی ئێران بوون.

یەخسیرانی عێراق

یەکەم فیلمەکان لە کاتی گەرانەوەی یەخسیرانی ئێرانی شەری داسەپاو بۆنیشتمان

لە ئێران ، ڕۆژی ئازادی یەکەمین گرووپ لە یەخسیرانی شەڕی داسەپاوی عێراق دژی ئێران کە هاوڕێیە لەگەل جەژن و شادیی سەرانسەری، وەکوو "رۆژی ئازادەکان" ڕێزی لێدەگرنەوە.

سەرپەیڤ